ئەپ و نەرمەکاڵا

هێنانەوەی نامە سڕاوەکانی مۆبایلەکەت (ئەندرۆید).

ئەگەر تۆ بەڕێکەوت هەموو نامەی مۆبایلەکەت یان نامەیەک بسڕیتەوە بە بێ ئاگایی، وە لەو نامانەدا کۆمەڵێک شتی گرنگی تایبەتی تێدابێت، چی دەکەیت؟ بێگوومان پێتناخۆش دەبێت و دەتەوێت بۆ جارێکی تر بکەوێتەوە دەستت. لەم بابەتە باشترین نەرمەکاڵای هێنانەوەی نامە سڕاوەکانی مۆبایلە ئەندرۆیدەکەت بناسە لە کۆمپیوتەردا.
کاتێک نامەکانمان دەسڕدرێتەوە بەدوای نەرمەکاڵایەکی باش دەگەڕێین بۆ گەڕانەوەی نامەکانمان، چونکە باشترین و خێراترین ڕێگەن، MobiKin Doctor لە باشترین ئامڕازەکانە لەسەر کۆمپیوتەر بۆ ئەم مەبەستە.
نەرمەکاڵای MobiKin Doctor بێ کێشەترین و باشترین بەردەست کراوی سیستەمەکانی کۆمپیوتەرە، چونکە لەدوای ئەوەی کە بە باشترین شێوە دەتوانیت نامەکانتی پێ بهێنیتەوە، بەهەمان شێوەش دەتوانیت چەند زانیاریەکی تر تایبەت بە مۆبایلەکەت ببینیت و بیانگێڕیتەوە، کە پێشتر سڕاونەتەوە، وەکو (وێنەکان، فیلمەکان، مۆسیقا و گۆرانیەکان، پەڕگە جۆری دۆکیومێنت).
شێوازی بەکارهێنانی MobiKin Doctor ئاسانە، لەلای چەپدا ئەو شتە دەستنیشان دەکەیت کە دەتەوێت بیهێنیتەوە، نامەکان یان ژمارە و ناوەکان و چەندانی تر.
پاشان کرتە لەسەر هەر نامەیەک بکە لە ناوەڕاستدا و کرتە لە بەشی Recovery بکە لە سەرەوەی نەرمەکاڵاکە:

mobikin-doctor-w782

20 تشرینی دووه‌م، 2016
ئاڤاتار
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.
498