ئەپ و نەرمەکاڵا

10 باشترین ئەپەکانی دەستکاریکردنی ڤیدیۆ

دەستکاریکردن و مۆنتاژی ڤیدیۆ یەکێکە لە کارە قورس و گرانەکان،بە تایبەت لەسەر مۆبایلە هۆشمەندەکان کە هەر چەندە تایبەتمەندی مۆبایلەکەشت بەرزبێت، ناتوانیت هاوشێوەی کۆمپیوتەر کاری لەسەر بکەیت، وەک دەزانین نەرمەواڵاکانی Final Cut Pro و Adobe Premiere Pro یەکێکن لە باشترین نەرمەواڵاکانی کۆمپیوتەر بۆ کاری مۆنتاژ، لەم بابەتەدا 10 باشترین ئەپ بۆ کاری مۆنتاژمان بۆ ئامادەکردوون بۆ سیستەمی ئەندرۆید، زۆرێکیان ڤیدیۆی لەگەڵدا هاوپێچ کراوە، دەتوانن تەماشایی بکەن و بڕیار لەسەر گونجاویی ئەپەکە بدەن، لە خوار وێنەی ئایکۆنی ئەپەکاندا ناوی ئەپە نوسراوە دەتوانن ئەپەکان داگرن بەکرتە کردن لێی، ئەپەکان هەمووی بە خۆڕایبن، بەڵام لە ناو خودی ئەپەکاندا لەوانەیە زۆرێکیان سنوردابن نەتوانیت بە ئاسانی سوود لە هەموو تایبەتمەندییەکی وەربگریت.

Adobe Premiere Clip
نرخی [خۆڕایی]

وەک دەزانین و ناوی ئەم ئەپەش ئاشنایە کە زۆرێکمان لە کۆمپیوتەردا بەکارمان هێناوە، خاوەنی سەدان و هەزاران تایبەتمەندی جۆراوجۆرە، تاکوو بتوانیت بە شێوازێکی جوان ڤیدیۆکەت ببڕیت و کاریگەری بخەیتە سەر.

داگرتنی ئەپەکە

ڤیدیۆیەک لەسەر ئەپەکە:

 

Funimate

نرخی [خۆڕایی]

یەکێکە لە ئەپە باشەکان و سەرنجێکی زۆری بەکارهێنەرانی ڕاکێشاوە، 15 فلتەری جیاواز و نایاب لە خۆدەگرێت، بەرهەمی کۆمپانیای AVCR Inc.ـە بۆ دروستکردنی ئەپی دەستکاریکردنی ڤیدیۆ.

داگرتنی ئەپەکە

funimate best video editor apps for Android

 

 

Movie Maker Filmmaker

نرخی [خۆڕایی]

ئەپێکی سەرکەتووە لە بواری دەستکاریکردنی ڤیدیۆدا، دەتوانیت کاریگەری جیاواز بخەیتە سەر ڤیدیۆکانت، وەک جووڵەی ئاگرین، دووبارەکردنەوەی دیمەنەکان، بڕینی چوارچێوەی ڤیدیۆکان، و کەم کردنەوەی ماوەی ڤیدیۆکە Trim.

داگرتنی ئەپەکە

movie maker filmmaker best video editor apps for Android

 

 

PowerDirector Video Editor

نرخی [خۆڕایی]

بەرهەمی کۆمپانیای CyberLink.com ـە، بوونی چەندان کاریگەری جیاواز و بڕینی ڤیدیۆ، درووستکردنەوەی ڤیدیۆکە بە ڕوونی 4K، و بڵاوکردنەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، درووستکردنی ئەلبوومی وێنەیی.

داگرتنی ئەپەکە

 

 

Quik

نرخی [خۆڕایی]

دەتوانیت 50 وێنە و ڤیدیۆ ببەستیتەوە بەیەکەوە و دەستکاری و پاش و پێشیان بخەیت،بەکارهێنەرێکی زۆری نییە، دەتوانیت ئەپەکە هەڵبگریت لە پاکێجی ئەپەکاندا تاکوو خۆڕاییە، چونکە یەکێک بوو لە باشترین ئەپەکانی ئەو هەفتەیەی تێیدا بڵاوکرایەوە.

داگرتنی ئەپەکە

ViraVideo

نرخی [خۆڕایی]

کارەکانی دەستکاریکردنی ڤیدیۆیی زۆرێکمان ئەنجام دەدات،زیاتر لە 200 کاریگەریی ڤیدیۆیی لەخۆدەگرێت، زیادکردنی نوسین، و خێراکردن و هێواشکردنەوەی ڤیدیۆش یەکێکە لە تایبەتمەندییەکانی دیکەی ئەم ئەپە، دەتوانیت بە کڕینی وەشانی پڕۆ سنورداری نەهێڵیت لەناو ڤیدیۆکەدا.

داگرتنی ئەپەکە

Video Editor

نرخی [خۆڕایی]

توانای بڕینی ڤیدیۆی هەیە، زیادکردنی ئیمۆجی و نوسینی جیاواز و جوان بۆ سەر ڤیدیۆکانت، هەروەها دانانی موزیک و کاریگەری خستنە سەری.

داگرتنی ئەپەکە

best video editor apps for Android

 

Videoshop

نرخی [خۆڕایی]

توانای زیادکردنی دەنگ بۆ سەر ڤیدیۆ و تۆمارکردنی دەنگت لەسەر ڤیدیۆکە،جوڵاندن و لەبەرگرتنەوەی ڤیدیۆکە و دانانی لە شوێنێکی دیکەی پڕۆژەکەدا، پێچەوانە کردنەوە و خێراکردن و هێواش کردنەوەی ڤیدیۆ.

داگرتنی ئەپەکە

videoshop best video editor apps for Android

 

 

 

VideoShow

نرخی [خۆڕایی]

ئەم ئەپە بەوە جیادەکرێتەوە دیزاینی ماتێریاڵی هەیە، دەتوانیت بێ سنووری کات دەستکاری ڤیدیۆ بکەیت کە لە زۆرێک ئەپەکاندا سنوردارە، دەتوانیت بەشێوەی سەرهێڵ موزیک زیادبکەیت یاخوود هەر لەڕێی مۆبایلەکەتەوە.

داگرتنی ئەپەکە

 

 

 

VQuick

نرخی [خۆڕایی]

ئەم ئەپە زۆر نوێیە و بۆ ئەو کەسانە باشە کە ڤڵۆگ ئەنجام دەدەن، زیادکردنی تایبەتمەندی جیاواز و سەرنجڕاکێش، گەر سەلیقەشت هەبێت دەتوانیت کورتە فیلمی پێ درووست بکەیت، دەشتوانیت چات لەگەڵ هاوڕێیانت بکەیت.

داگرتنی ئەپەکە

vquick best video editor apps for Android

10 ئازار، 2017
ئاڤاتار
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا. کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.
246