پێداچوونەوە

بەشێ لەو کارانەی کە ئەمازۆن ئیکۆ دەتوانێت بیانکات.

ئەمازۆن ئیکۆ یان بە کوورتی ئیکۆ، بڵندگۆیەکی ھۆشمەندە کە لەلایەن کۆمپانیای ئەمازۆنەوە درووستکراوە. ئەمازۆن ئیکۆ لەڕێگای سیستەمێکی دەنگی هۆشمەندەوە لەگەڵ بەکارهێنەر دەدوێت کە کەسایەتی قسەکەری ئەمازۆن ئیکۆ بەناوی “ئەلێکسا”یە واتە بەکارهێنەر کاتێک داوای شتێک دەکات بە ئەلێکسا بانگی ئامێرەکە دەکات، وتووێژکردن لەگەڵ ئامێرەکە دەبێت بەزمانی ئینگلیزی بێت. لەم بابەتە دە  لەو کارانە باس دەکەین کە ئەم ئامێرە هۆشمەندە لەتوانایدایە ئەنجامی بدات.

  • گووتنی کات “ئەلێکسا، کاتژمێر چەندە؟” وەڵامەکە “کاتژمێر ٨ی شەوە”
  • ئیشپێکردنی مۆسیقا, ڕادیۆ,پۆدکاست و بابەتە دەنگییەکان، وە جگە لەمۆسیقاکانی خۆت دەتوانی بە هەزاران گۆرانی لە کۆگای گۆرانییەکانی ئەمازۆن ئیشپێبکەیت کەئەمەیان پێویستی بەهەژماری پارە هەیە. هەروەها دەتوانیت بە قسەکردن واتە فرمانکردن گۆرانی و مۆسیقاکان ببەیتە پێش و پاش یان ڕایگریت و گۆرانییەکە بگۆڕیت. ئەگەر چەند ئەمازۆن ئیکۆیەکت هەبێت دەتوانیت هەموویان بەیەکەوە یەک گۆرانی لێبدەن لە ژووری جیاواز.
  • کات گرتنەوە. ئەمازۆن ئیکۆ دەتوانێت کاتت بۆ بگرێتەوە ئەمەش بەکەڵکە بۆ کاتی چێشتلێنان بۆ وەرگرتنی ماوەیەک بۆ ئامادەکردنی چێشتەکەت یاخوود لە کۆمپانیایەک کات دابنرێتەوە بۆ ماوەی کارکردنی فەرمانبەران. لەکاتی تەواوبوونی ماوەکە ئەوا ئامێری ئەمازۆن ئیکۆ دەنگی تایبەت بەتەواوبوونی ماوەکە دەردەکات و ناوەستێت تاکوو پێی نەڵێی بوەستە. جگە لەوانەش بەیانییان لەخەویشت هەڵبستێنێت.
  • بیرهێنانەوەی ڕووداوەکان بەهۆی ڕۆژژمێرەوە. لەبەرئەوەی ئەمازۆن ئیکۆ دەتوانێت پەیوەستبکرێت بە گووگڵ کالێندەر واتە ڕۆژژمێری گووگڵ ئەوا ئامێرەکە دەتوانێت بیرتبخاتەوە ئەو ڕۆژە پلانت چییە؟
  • شێر و خەتت بۆدەکات. زۆر جار ڕاڕای لەهەڵبژاردنی شتێک بۆیە ئەمازۆن ئیکۆ یارمەتیت دەدات لەوە بۆ هەڵبژاردنی شتێک لەنێوان دوو بژاردەدا وەک ئەوەی دراوی کانزاییت پێبێت بۆ هەڵبژاردنەکەت شێر و خەت بکەیت.
  • دەتوانێت کتێبەکانی کتێبخانەی ئەمازۆن واتە کیندل بخوێنێتەوە جگە لەخوێندنەوەی وتارەکانی ویکیپیدیا و هەواڵی ڕۆژانە لەگشت بوارەکان و ئەنجامی یارییە وەرزشییەکان بزانیت جگە لەوەش دەتوانیت لەکاتی خوێندنەوە ڕایگریت و بیبەیتە پێشیش. بۆ هەواڵەکان پشت بەچەندین سەرچاوە دەبەستێت کە بەکارهێنەر دیارییان دەکات.
  • زانینی کەش و هەوا. تەنانەت وردەکاری وەک باران و هەتاوی و گشت باروودۆخەکانی دیکەی کەش.
  • دەتوانیت پەیوەستی بکەیت بە تەلەفزیۆنەکەتەوە بۆ کووژاندنەوە، پێکردنەوەی وە گۆڕینی کەناڵ و ئیشپێکردنی بەرنامە و ئەپەکان لەچەشنی نێتفلیکس.
  • دەتوانێت ڕێستورانت و شوێنە لۆکاڵییەکانت بۆ بدۆزێتەوە و لەگەڵ پێدانی چەند وردەکارییەک لەسەر ئەو شوێنە.
  • زیادکردنی کاڵا بۆ لیستی کڕینەکانت.

12 ئایار، 2017
ئاڤاتار
دەرچووی بەشی تەکنەلۆژیای زانیارییەکانم. هەوڵدەدەم لەڕێگای KITNەوە زانیاری درووست بەخوێنەران بدەم
17