بابەتی گرینگ
31, تهمموز 2015
ئاگادارى لە نەورۆز تێلیكۆمەوە!

کۆمپانیاى نه‌ورۆز تێلیكۆم لە پەڕەى فەرمى خۆی لەتۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک ئاگەداریەکى گرنگ بڵاودەکاتەوە بۆ گشت به‌شداربوانی خزمه‌تگوزاریه‌كانی نه‌ورۆز تێلیكۆم سەبارەت بە بەرزکردنەوەى نرخى کارتەکانى مانگانه بۆ خزمەتگوزاریەکانى (ڕێبه‌ر سپۆرت و ئاریافۆن و ڕێبهركویك و ADSL).
– ئەمەى خوارەوە دەقى ڕوونکردنەوەکەیە:
” هه‌ر وه‌ك له هه‌ندێك په‌یجه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا پروپاگه‌نده‌ی ئه‌وه بڵاو بوه‌ته‌وه كه كۆمپانیای نه‌ورۆز تێلیكۆم به نیازی زیادكردنی نرخی كارته‌كانی مانگانه‌یه بۆ (ڕێبه‌ر سپۆرت و ئاریافۆن و ڕێبهركویك و ADSL)! ئێمه لێره‌وه وه‌ك كۆمپانیای نه‌ورۆز تێلیكۆم ده‌مانه‌وێت دڵنیایی ته‌واو بده‌ین به گشت به‌شداربوانمان و رایده‌گه‌یه‌نین كه هه‌مو ئه‌و پروپاگه‌ندانه بێ بنه‌ماو ناراستن. وه هه‌روه‌ها داواكارین له به‌ڕێزتان ته‌نها بڕی ئه‌و نرخه بده‌ن كه كۆمپانیا دیاریكردوه بۆ هه‌ر كارتێك، وه تكایه به زوترین كات ئاگادارمان بكه‌نه‌وه له كاتی بینینی هه‌ر دوكاندارێك یاخود هه‌ر كه‌سێك كه كارتی خزمه‌تگوزاریه‌كانی نه‌ورۆز تێلیكۆم به نرخێكی زیاتر له نرخی دیاریكراو ده‌فرۆشێت “.
ئەم ڕوونکردنەوەیە پاش ئەوە دێت کە بەبڕیارێک باج خرایە سەر کارتەکانى کۆمپانیاکانى پەیوەندى تەلۆفۆنى و نرخانیان زیادکرا.
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوه‌یەكی گشتگیر له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبه‌تیش له سیسته‌مى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى هه‌موو تاكێكی كورد سوودمهندبن له ته‌كنه‌لۆژیا و شتێكی ئه‌وتۆ ده‌رباره‌ی ته‌كنه‌لۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".
Lagal rezm.botan balam ewa pesh awm waz3a dasty xotan washand karty 40 hazaretan kr ba 60 hazar