ئای ئۆ ئێس
6, ئاب 2015
ڤایبەر بەچەندین چاکسازی گرینگەوە نوێ کرایەوە!

دوو ڕۆژ لەمەوبەر ئەپڵیکەیشنى تایبەت بە گفتوگۆکردن ڤایبەر بۆ هەردوو سیستەمى ئەندرۆید و ئاى ئۆ ئێس نوێکرایەوە و چەندین چاکسازى گرنگى تێدا ئەنجامدراوە.
کۆمپانیاکە ئاماژە بەوە دەکات کە زۆربەى نوێکارییەکان دەگەڕێتەوە بۆ داواکارى بەکاربەرانى ئەپى ناوبراو، لەم وەشانە نوێیەى ڤایبەردا چاکسازی گەورە لە پەیوەندى دەنگى کراوە، بەوەى کە لەمەودوا بەکاربەران دەتوانن بە هێڵێکى زۆر خاویش کردارى پەیوەندیکردنى دەنگى بە ئەنجام بگەیەنن، وەک کۆمپانیاکە ئاماژە بەوە دەکات کە لەمەودوا بەکاربەر تەنها پێویستى بە ٨٤ کیلۆبایتە لە یەک خولەکدا بۆ گرێدانى پەیوەندى دەنگى، ئەمەش واتا دەتوانیت بە تۆڕەکانى نەوەى دووەم 2G پەیوەندی دەنگى گرێ بدەیت بەبێ هیچ گرفتێک!
لەم وەشانەدا بۆ یەکەمین جار کۆمپانیاکە هەستاوە بەزیادکرنى شێوە هەست دەریڕەکان(Sticker) بە شێوازى بزۆک و جوڵاو لەسەر شێوەى کەسایەتییە بەنێوبانگە جیهانییەکان، هەروەها چەند پەنجەرەیکى نوێی بۆ زیادکراوە بۆ سانا کردنى کردارەکان، ئەمە جگە لەوەى کە لەمەودوا دەتوانیت بەستەر(Link) لە نامەدا بنێریت و ڤایبەر خۆى بەشێوەیەکى خۆکارانە بۆ شێوەیەکى جوانتر ڕێکى دەخات و وێنەى بەرگەکەشى تێدا دەردەکەوێت، هەروەها شێوەى پەیوەندى ڤیدیۆیی دووبارە نەخشێنراوەتەوە.
ئێستا وەشانە نوێیەکە لە کۆگاى هەردوو سیستەمى ئەندرۆید و ئاى ئۆ ئێس بەردەستە بۆ نوێکردنەوە یاخود داگرتن.
ژێدەر: TNW+Tech-WD
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".
slaw
kaka mn updatem krd bas damawe lasar shasha appaka bkamawa ka dakretawa yaksar dadaxretawa wata appaka nakatawa