ئینتەرنێت
19, ئهیلول 2015
ئەم هەلە لەدەست مەدە و سود لە هەزاران ڤیدیۆیی فێرکاری بە خۆڕایی وەرگرە!
SkillFeed یەکێکە لە گەورەترین ماڵپەڕەکانی بواری فێرکاری بەرنامەکانی کۆمپیوتەر و بە هەزارەها فێرکاری لەو ماڵپەڕە بەدەست دەکەون. بەڵام بەداخەوە وا دیارە کۆتایی ئەم مانگ ئەم ماڵپەڕە گەورەیە دادەخرێت و کۆتایی بە کارەکانی دەهێنیت. ئەوەی جێگای خۆشحاڵییە وەکو دیارییەک بۆ بەکارهێنەران تا کۆتایی ئەم مانگە گشت شتەکانی ناوی خۆڕاییە و بۆیە تۆش پەلە بکە و کام کۆرسی فێربوونت دەوێت دەستی خۆتی بگەیەنێ و دایبگرە و سود لەناوەڕۆکەکەی وەرگرە.
بێگومان تا ئەم چرکە ساتە ئەم ماڵپەڕە ٩٤.٥٧٧ ڤیدیۆیی فێرکاری لەخۆی دەگرێت و زیاتر لە ١٠ هەزار کاتژمێر فێرکاری تێدایە و زیاتر لە ١٠٠٠ مامۆستا فێرکارییەکانی خۆیانیان تێدا بڵاوکردووەتەوە. تۆش بفەرموو بەخۆڕایی و بەبێ هیچ پارەیەک تا کۆتایی ئەم مانگە کام فێرکاریت ویست دایبگرە و ئەمەی خوارەوەش لینکی ماڵپەڕەکەیە:
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
نابێتەوە برام
بۆچوون
بابەتەکە کۆنە و وا دیارە سایتی ناوبراو داخراوە.