ئەندرۆید 21, ئه‌یلول 2015

چۆنیەتی تۆمارکردنی شاشە و گواستنەوەی شاشە بۆ کۆمپیوتەر لە سیستەمی ئەندرۆید

Mobizenزۆرن ئەوانەی بەکارهێنەری سیستەمی ئەندرۆیدن، وە ئەم ئەپەی ئەمرۆ باسی دەکەین بە شێوەیەکی گشتی کۆمەڵێک تایبەتمەندی لە خۆ دەگرێت کە ئەوانیش تۆمار کردنی شاشەی مۆبایلەکان لە سیستەمی ئەندرۆید و وە گواستنەوەی شاشەیەی مۆبایلەکەیە ڕاستەوخۆ بۆ کۆمپیوتەر، بۆ زانیاریتان پێشتر لە وەشانی ٤.٤ پێویست بوو ئەم کردارە بە رووت کردنی مۆبایلەکەت ئەنم ” Mobizen ” کە ئەم کردارە ئەنجام بدەیت بێ کێشە، شایەنی باسیە ئەپی ” Mobizen ” پرۆگرامێکی تایبەتیشی هەیە بۆ سیستەمی ویندۆز کە ئەویش لە ڕێگەیە دەتوانی لە ڕێگەیەوە شاشەی مۆبایلەکە بگوازیتەوە بۆ سەر کۆمپیوتەر چ بە کێبڵ یان بە وایفای یان بە هەردوو تۆڕی 3G و  LTE بێت.

Mobizen1لە ڕێگەی ئەپی ” Mobizen ” دەتوانی لە هەرکاتێک ئارەزووی بکەیت چ لە نێو یاریەکان بێت چ لە نێو ئەپەکان شاشەی مۆبایلەکەت تۆمار بکەیت بێ کێشە و بە ئاسانترین شێوە وە یەکێک لە تایبەتمەندیە گرنگەکانی تر ئەوەیە دەتوانی ئاڵوگۆڕی پەرگەکانی پێ بکەی لە نێوان کۆمپیوتەر و مۆبایل و بە پێچەوانەوە، وە ئەم ئەپە بە شێوەیەکی خۆڕایی لە فرۆشگای گۆگڵ پلەی بەردەستە بۆ داگرتن.

چی پێویستە بۆ داگرتن:

١. داگرتنی ئەپی ” Mobizen ” لە فرۆشگای گۆگڵ پلەی، کرتە بکە بۆ داگرتن.

٢. پێویستە لە ڕێگەی هەژماری جیمەیڵ بچیتە ژوورەوە یاخود هەژمارێکی نوێ درووست بکەیت.

٣. دەتوانی سوود لە بەرنامەی تایبەت بە سیستەمی ویندۆز وەرگریت، کرتە بکە بۆ داگرتن.

وە ئەمەش ڤیدیۆی فێرکاری تەواوی کردارەکانە:

[su_youtube url=”https://www.youtube.com/watch?v=nF1Fls5DzFw” width=”460″ height=”300″ class=”https://www.youtube.com/watch?v=nF1Fls5DzFw”]

بۆچونی تۆ