بابەتی گرینگ
14, تشرینی یه‌كه‌م 2015
كۆمپانیای تۆشیبا تابلێتێكی جۆری DynaPadـی ڕاگه‌یاند بۆ ڕكابه‌ری كردنی Surface

له‌و كاته‌ی كۆمپانیای تۆشیبا یه‌كه‌م نه‌وه‌ی تابلێتی DynaPad ڕاگه‌یاند له ساڵی ١٩٩٣، له‌و كاته‌وه هه‌موو ڕۆژێك ئاشنای نه‌وه‌یه‌كی نوێ له كۆمپیوته‌ره شێوه تابلێته‌كان ده‌بین، وه چه‌ند رۆژێك پێش ئێستاش كۆمپانیای مایكڕۆسۆفت نه‌وه‌ی دووه‌می له كۆمپیوته‌ری سێرفه‌یس پرۆ ٤ ڕاگه‌یاند.
كۆمپانیای تۆشیباش نه‌وه‌یه‌كی نوێی له كۆمپیوته‌ری شێوه تابلێت ڕاگه‌یاند به ناوی DynaPad كه به پێنووسی جۆری TruPen كار ده‌كات و ئه‌وه‌ی كه ده‌كرێت جیاكردنه‌وه‌ی وشه‌كانه له ئاستی ٢٠٤٨ـی په‌ستان له‌سه‌ر شاشه‌كه و رێكخستن و نه‌رمیه له نووسین، وه ده‌ڵێن ئه‌و كاركردنه‌ی له نێو پێنووس و هه‌سته‌وه‌ری شاشه‌كه هه‌یه هه‌ستێك ده‌دات به به‌كارهێنه‌ر كه وه‌ك ئه‌وه وایه كه نووسین له‌سه‌ر ده‌فته‌ر و لاپه‌ڕه‌ی ڕاستی ده‌نووسێت.
له‌سه‌ر ئاستی تایبه‌تمه‌ندی، ئه‌م كۆمپیوته‌ره شاشه‌كه‌ی ١٢ ئینجه، به ڕوونی WUXGA+ و (1920×1280) پیكسڵ، بوونی ته‌كنه‌لۆژیای IPS.
كۆمپانیای تۆشیبا پرۆسیسه‌ری جۆری AtomTM X5-Z8300 به ته‌ره‌دودی ١.٤ گێگاهێرتز به‌كارهێناوه، له‌گه‌ڵ ڕامی ٤ گێگابایت و هاردی ناوه‌كی ١٢٨ گێگابایت، وه باتریه‌كه‌ی به‌رگه‌ی ٧ كاتژمێری به‌رده‌وامی كار كردن ده‌گرێت، شتێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراوه ئامانج لێی ركابه‌ری كردنی كۆمپیوته‌ری سێرڤهیس پرۆ ٤ ـبێت، چونكه ئه‌م كۆمپیوته‌ره ئه‌ستووریه‌كه‌ی ٦.٩٩ ملمه له‌گه‌ڵ كێشی ٥٦٩ گرام، كه ئه‌مه‌ش ڕكابه‌ری ته‌واوی ئه‌و كۆمپیوته‌رانه ده‌كات كه له هه‌مان ئاستن.
كۆمپانیای تۆشیبا له‌م كۆمپیوته‌ره‌دا پشتگیری ته‌واوی ئه‌و ئه‌پانه ده‌كات كه تایبه‌تن به كارگێری و كار، وه‌ك تێبينى و وەرگرتنى وێنە له شاشە و تۆماركردنى ڤيديۆ و ڕێكخستن و بەشدارى كردنى تێبينى و وێنە و په‌رگه‌ی تر.
كۆمپیوته‌ری DynaPad چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا به‌رده‌ست بوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ران داواكاری پێش كڕین پێشكه‌ش بكه‌ن له وڵاتی ژاپۆن، به‌ڵام ناگاته وڵاتانه‌ی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا پێش سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو، نرخه‌كه‌شی له ژاپۆن بێ باج ١٠٨٠$ـی ئه‌مریكیه.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.