جۆراوجۆر
5, نیسان 2012
چه‌ند زاراوه‌یه‌كی ته‌كنه‌لۆژی ڕۆژ.
نێتۆركی كاتی (Ad Hoc Network): جۆرێكه له تۆڕی بێ وایه‌ر كه له كۆمپیوته‌رێكه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ كۆمپیوته‌رێكی تر. ئه‌مه له جیاتی به‌كارهێنانی وێستگه‌یه‌كی بنچینه‌یی ناوه‌ندی (Access Point) كه تێیدا ده‌بێت هه‌موو كۆمپیوته‌ره‌كان په‌یوه‌ستبن به نێتۆركهوه به‌لام ئه‌م جۆره‌ی تۆڕه لهكۆمپیوتهرێكهوه بۆ كۆمپیوته‌رێكی تر (Peer to peer) مه‌ودای بێ وایهرییهكه زیاد ده‌كات. بۆ ئه‌وه‌ی ئهكسێسی ئینته‌رنێت ببن ده‌بێت یه‌كێك له ئامێره‌كان په‌یوه‌ستی ئینته‌رنێت بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانی تر بتوانن سود له خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت وه‌ربگرن.
ئه‌مه له ئێستادا ده‌توانرێت سودێ لێوه‌ربگیرێت له ڕێگه‌ی كۆمپیوته‌رێكی لاپ‌تۆپ كه وایه‌رلێسی هه‌بێت و تۆش یه‌كێك له فلاشهكانی ڕێبهركویك یان تیشك نێت…..هتد به‌كاربهێنیت و تێدا ده‌توانیت ئینته‌رنێت په‌خش بكه‌یته چوارده‌وری خۆت و ئامێره‌كانی وه‌كو مۆبایل و تابلێت و كۆمپیوته‌ری تر سود له ئینته‌رنێتی سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی تۆ وه‌ربگرن.
HDMI چییه؟
كورتكراوه‌ی (High –definition multimedia interface)ـه، ناوبهستێكی دیجیتاڵی تایبه‌ته به ڕاگواستنی ڤیدیۆ و ده‌نگ به به‌كارهێنانی كهیبڵێكی تاك له نێوان ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان (بۆ نمونه: كۆمپیوته‌ر و ته‌له‌ڤزیۆن). ئه‌م جۆره كهیبڵه له ساڵێ 2002 ناسێنرا و سه‌پۆرتی 8 چانێڵ ده‌كات به ڕوونی 24بت له ڕه‌یتی 192كیلۆهێرترز بۆ ده‌نگ و ڕوونی ڤیدیۆ به 4096*2160 ، كه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه له دواین ڤیرشنی ئه‌م جۆره كهیبڵه خۆی ده‌بینێته‌وه كه HDMI 1.4ـه. شایه‌نی باسه ئه‌م كهیبڵه تا ئێستا چه‌ند وه‌شانێكی لێده‌رچووه و له‌گه‌ڵ ههروهشانێكیش چه‌نده‌ها چاكسازی تێدا كراوه ئه‌مه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه به نمونه وه‌رمگرت دواین وه‌شانی و باشترینیانه.
به‌كورتی ته‌كنه‌لۆژیای نێتۆركی LTE چییه؟
كورتكراوه‌ی(Long Term Evolution)ـه و نه‌وه‌ی داهاتووی نێتۆركی 4جییه بۆ هه‌ردوو هه‌ڵگری هاند مۆبایلی جۆری GSM و CDMA. له ساڵێ 2008 سه‌لمێنرا كه خێرای داونلۆد به‌م جۆره ته‌كنه‌لۆژیاییه ده‌گاته 173 مێگابت.
LTE جۆرێكی جیاوازی air interface و packet structure به‌كارده‌هێنیت نه‌وه‌ك ئه‌وه‌ی له نێتۆركی 3جی جاراندا به‌كارده‌هات كه بریتیین له UMTS و EV-Do. ئه‌مه هه‌رچه‌نده وا پێشبینی ده‌كرێت كه هه‌موو هه‌ڵگرانی نێتۆركهكانی پێشتر وه‌كو GSM و CDMA ئه‌وانی تر ڕووبكه‌نه ئه‌م تهكنهلۆژژیای تازه‌یه كه به LTE ناسراوه به‌مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی نێتۆركێكی پڕسوود.
ڤی جی ئه‌ی VGA چییه؟
كورتكراوه‌ی (Video Graphics Array)ـه ده‌ركه‌وتنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵێ 1987 له‌لایه‌ن كۆمپانیای IBMـه‌وه وه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان وه‌كو ناوبهستێك له نێوان كۆمپیوته‌ر و پیشانگه‌ره(مۆنیته‌ره)كه‌ی به‌كاردێت به به‌كارهێنانی 15 پڵه‌گ و سۆكێت. شاشه كۆنه به تیشكه كاسۆد ئیشكردوهكان به گشتی VGAـه‌یان تێدا به‌كارده‌هات. هه‌روه‌ها له ئێستادا شاشه فلاته LCDـه‌كانیش VGA به‌كارده‌هێنن ئه‌مه هه‌رچه‌نده له كۆمپیوته‌ره تازه‌كان DVI و Display Port به‌كاردێن. له ڕاستیدا ئه‌و ئاسته‌ی كه VGAی له‌سه‌ر بنیات نراوه ڕوونی بینینی 640 به 470 پێكسڵه له‌گه‌ڵ ڕه‌نگی 16 یان 256. ئه‌م ئاسته به‌كاردێت بۆ بووت پێكردنی كۆمپیوته‌ره‌كه و هه‌روه‌ها له Safe Modeیش به‌كاردێت چونكه ڕوونی بینینه به‌رزه‌كان له‌وانه‌یه ببنه هۆی دروست بوونی كێشه.
post-PC چییه؟
ئاماژه‌یه بۆ ئه‌و مۆبایل هۆشمه‌ند و تابلێتانه‌ی كه له ئێستادا له‌لایه‌ن زۆربه‌ی خه‌ڵكانی دنیا به‌كارده‌هێنرێن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و له‌گه‌ڵ به‌ره‌و پێش چوونی ته‌كنه‌لۆژیا و په‌یدا بوونی ئه‌م ئامێرانه و زیاتر به‌كارهێنانیان له كۆمپیوته‌ری كه‌سی ئه‌مڕۆ ئه‌م زاراوه‌یه‌یان بۆ به‌كارده‌هێنرێت كه به چه‌رخی مۆبایله هۆشمه‌ند و تابلێته‌كان ناسراوه و به ئینگلیزیش پی ده‌ڵێن post-PC era.
تێبینی: ئه‌م زاراوانه له ماوه‌ی ڕابردوودا له‌سه‌ر په‌ڕی سه‌ره‌كی ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی له فه‌یسبووك شێركراون به‌ڵام به پێویستمان زانی كۆیان بكه‌یینه‌وه و بیان كه‌ین به بابه‌تێك.
سه‌رچاوه‌ی زاراوه‌كان Computer desktop Encyclopedia
سلاو
به‌رنامه‌ی موبایلی گلاکسی که له گه‌ل کۆمبیوته شه‌کل که‌ین ج به‌رنامه‌یه‌ک پێویسته ههوکاریم بکه‌ن سوپاس.
بەڕێزەکەم هەرچەندە ئەم بابتە شوێنی پرسیارەکەت نییە و وە پێشنیار دەکەین لەسەر بابەتی پەیوەندی دار پرسیار وسەرنجەکانی خۆت بدەیت بەڵام بەرنامەی Kies بۆ پەیوەستکردنی مۆبایلەکانی جۆری گالاکسی بەکاردێت کە لە ماڵپەڕی سەرەکی سامسۆنگ دەست دەکەوێت http://www.samsungapps.com/about/onPc.as