بابەتی گرینگ
3, كانونی یه‌كه‌م 2015
كۆمپانیای نۆكیا كامێرایه‌كی 3D به‌رهه‌مهێنا تایبه‌ت به كاری سینه‌مایی

ڕۆژی سێ شه‌مه كۆمپانیای نۆكیا ئاشكرای كرد كه ده‌ستی كردووه به فرۆشتنی پێشوه‌خته بۆ تازه‌ترین كامێرای خۆی كه سێ ڕه‌هه‌ندییه 3Dـیه، به ناوی ” OZO ” به نرخی ٦٠,٠٠٠ شه‌ست هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی وه واش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له چاره‌گی یه‌كه‌می ساڵی داهاتوو به فه‌رمی بخرێته بازاڕه‌وه، شایه‌نی باسه ئه‌م كامێرایه تایبه‌ته به‌رهه‌مێهنانی فیلمه سینه‌ماییه‌كان و بۆ كه‌سی ئاسایی نابێت هه‌ر بۆیه‌ش نرخه‌كه‌ی ئێجگار به‌رزه.
وه كامێرای سێ ڕه‌هه‌ندی ناسراو به ” OZO ” له لایه‌ن كۆمپانیای نۆكیای فیلهندیهوه له مانگی ٧ـی ئه‌م ساڵ به فه‌رمی ئاشكرا كرا، وه له ئێستاشدا داواكاری پێش كڕین له ماڵپه‌ڕی نۆكیا به‌رده‌ست خراوه و ده‌توانی پێشه‌كی بڕی ٥٠,٠٠٠ په‌نجا هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی بده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی ناوی خۆت تۆمار بكه‌یت بۆ كڕین.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی OZO بریتیه له ٨ هاوێنه‌ی هاوتای یه‌كتر كه هه‌ر ٨ هاوێنه كوالیتیه‌كه‌ی بریتیه له 2K x 2K، وه ئه‌م هاوێنانه داپۆشراوه به سێگۆشه‌ی وێنه‌گرتن و نیشاندانی 360×180 و 360×360 پله و بهرهمهێنانی فیلمی سێ ڕه‌هه‌ندی به خێرایی 30fps له یه‌ك چركه له‌گه‌ڵ بوونی هه‌ستیاری ڕووناكی ISO به توانای ٤٠٠.
داهاتووی ئه‌م كامێرایه یه‌كێكه له دیارترین هه‌وڵه‌كانی كۆمپانیای نۆكیا بۆ چوونه نێو بازاری ” كامێرای سێ ڕه‌هه‌ندی ”، وه ئه‌م كامێرایه خاوه‌نی ٨ مایكرۆفۆنی تۆمار كردنی ده‌نگی دووروبه‌ر و چه‌ندین شوێن، وه ده‌توانرێت به‌كار بهێنرێت له ڕێگه‌ی تۆڕی ” Wifi ” له ڕێگه‌ی ئه‌پی تایبه‌ت به سیسته‌می 10.10” OS X 10.10ـی كۆمپانیای ئه‌پڵ.
وه كامێرای ” OZO ” تۆماره ڤیدیۆیه‌كان ده‌توانێت تۆمار بكات له‌سه‌ر یاده‌وه‌ری ناوه‌كی SSD به قه‌باره‌ی ٥٠٠ گێگابایت و ئه‌م قه‌باره یادهوهریهش توانای هه‌یه بۆ ماوه‌ی ٤٥ خولهك ڤیدیۆ تۆمار بكات.
وه ده‌توانرێت ڤیدیۆی كوالیتی 8K x 4K به قوڵایی ڕه‌نگی به توانی ١٠، وه ڕووپۆشی كامێراكه به‌رهه‌م هاتووه له ئه‌له‌منیۆم به ڕه‌نگی خۆڵه مێشی، به كێشی ٤.٢ كیلۆگرام، وه ڕه‌هه‌نده‌كانی یه‌كسانه به 264x170x160 ملیمه‌تر، وه یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندیه هه‌ره گرنگه‌كانی ئه‌م كامێرایه ده‌توانرێت پوه‌یست بكرێت له‌گه‌ڵ كوادكۆپتهری جۆری S1000ـی كۆمپانیای DJI.
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=tCQEbvBS9hk[/youtube]
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.