بابەتی گرینگ
23, شوبات 2016
كۆمپانیای ZTE دوو مۆبایلی نوێی به ناوه‌كانی Blade V7 و Blade V7 Lite ڕاگه‌یاند

كۆمپانیای ZTE دوێنێ دوو مۆبایلی هۆشمه‌ندی خۆی له ژێر ناوه‌كانی Blade V7 وBlade V7 Lite ڕاگه‌یاند، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی به‌شداری كردنیان له “كۆنگره‌ی ته‌كنه‌لۆژی جیهانی تایبه‌ت به مۆبایل” ناسراو MWC 2016 كه له شاری بهرشیلۆنه له وڵاتی ئیسپانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌م مۆبایله هۆشمه‌نده ده‌توانرێت له رێگه‌ی جولاندنی ئه‌ندامه‌كانی له‌ش به‌كاربهێنرێت و كاری پێ بكرێت و ته‌واوی لاشه‌ی مۆبایله‌كه له مادده‌ی كانزا درووست كراوه و به سیسته‌می وه‌گه‌ڕخه‌ری ئه‌ندرۆید ماڕشمالۆو ٦.٠ كار ده‌كات و له نزیكترین كاتدا له‌م ساڵ له گشت بازاڕه‌كانی جیهان به فه‌رمی بڵاو ده‌كرێته‌وه.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ZTE Blade V7:
- ڕوونما: له جۆری IPSـه به قه‌باره‌ی ٥.٢ ئینچ به ڕوونی (1080×1920 پیكسڵ).
- پرۆسیسه‌ر: ١.٥ گێگاهێرتزی كۆمپانیای میدیا تێك MT6753 له جۆری Cortex-A53.
- پرۆسیسه‌ری گرافیك: Mali-T720.
- ڕام: ٢ گێگابایت.
- یادگا: یادگای ناوه‌كی ١٦ گێگابایت كه ده‌توانرێ زیاد بكرێ له رێگه‌ی ده‌رچه‌ی MicroSD.
- سیسته‌می وه‌گه‌ڕخه‌ر: ئه‌ندرۆید مارشمالۆو ٦.٠
- كامێرا: كامێرای دواوه‌ی ١٣ مێگاپیكسڵه له‌گه‌ڵ بوونی فلاش LED، وه كامێرای پێشه‌وه‌ی ٥ مێگاپیكسڵه له‌گه‌ڵ بوونی فلاش له نێو ڕوونماكهی.
- په‌یوه‌ندی: پشتگیری له نه‌وه‌ی چواره‌می تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندی LTE 4G ده‌كات.
- ره‌هه‌نده‌كان: 146×72.5×7.5م‌م.
- باتری: ٢٥٠٠ مللی ئه‌مپێر.
وه له ناوه‌ڕاستی ساڵی ٢٠١٦ له بازاڕه‌كانی ئه‌ڵمانیا و ئیسپانیا و باشوری ئه‌فریقا و مه‌كسیك به‌رده‌ست ده‌بێت بۆ فرۆشتن.
……………………………………………………
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ZTE Blade V7 Lite:
- ڕوونما: له جۆری IPSـه به قه‌باره‌ی ٥ ئینچ به ڕوونی (720×1280 پیكسڵ).
- پرۆسیسه‌ر: ١.٣ گێگاهێرتزی كۆمپانیای میدیا تێك MT6735P له جۆری Cortex-A53.
- پرۆسیسه‌ری گرافیك: Mali-T720.
- ڕام: ٢ گێگابایت.
- یادگا: یادگای ناوه‌كی ١٦ گێگابایت كه ده‌توانرێ زیاد بكرێ له رێگه‌ی ده‌رچه‌ی MicroSD.
- سیسته‌می وه‌گه‌ڕخه‌ر: ئه‌ندرۆید مارشمالۆو ٦.٠
- كامێرا: كامێرای دواوه‌ی ٨ مێگاپیكسڵه له‌گه‌ڵ بوونی فلاش LED، وه كامێرای پێشه‌وه‌ی ٨ مێگاپیكسڵه له‌گه‌ڵ بوونی فلاش له نێو ڕوونماكهی.
- په‌یوه‌ندی: پشتگیری له نه‌وه‌ی چواره‌می تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندی LTE 4G ده‌كات له‌گه‌ڵ بوونی په‌نجه‌مۆری ناسینه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی.
- ره‌هه‌نده‌كان: 146×72.5×7.5 م‌م.
- باتری: ٢٥٠٠ مللی ئه‌مپێر.
وه له به‌هاری ساڵی ٢٠١٦ له بازاڕه‌كانی ئه‌ڵمانیا و ئیسپانیا و مه‌كسیك ڕووسیا و تایله‌ند به‌رده‌ست ده‌بێت بۆ فرۆشتن.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.