ئاسایشی ئەلیکترۆنی 6, ئازار 2016

ئەپڵیکەیشنی پڕئامراز (MacKeeper) بۆ پاراستنی ماک لە ڤایرۆس و پاک ڕاگرتنی لە پەرگەی زیادە دابگرە.

mackepماك كیپه‌ر نه‌رمه‌كاڵه‌یه‌كه پڕیه‌تی له‌ كه‌ره‌سته‌ و ئامراز بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپوته‌ره‌كه‌ت به‌خێرایی و چالاكی بهێڵێته‌وه‌، ئه‌م نه‌رمه‌كاڵه‌یه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٠ بۆ یه‌كه‌م جار ناسێنراوه‌ و ئێستاش ناو به‌ناو وه‌شانی تازه‌ی ده‌رده‌چێت و به‌ره‌و پێش چوونی به‌رچاوی به‌خۆوه‌ بینیوه‌.

كاره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی ماك كیپه‌ر بریتین له‌:

  • دابینكردنی پارێزگاری له‌ ئاستێكی به‌رزدا دژی ڤایرۆس و مه‌ترسیه‌كانی ئینته‌رنێت.
  • خاوێن كردنه‌وه‌ و سڕینه‌وه‌ی فایلە زیاده‌کان بۆ خێراكرنی سیسته‌می ماك.
  • به‌رزكردنه‌وه‌ی وه‌شان و سڕینەوەی ئه‌پڵیكه‌یشن ته‌نها به‌چه‌ند كرته‌یه‌ك.
  • پشكنینی فلاش دیسك و هارد دیسك له‌ بوونی كێشه‌ و چاره‌سه‌ركرنیان.
  • هێنانه‌وه‌ی فایلی سڕدراوە و چه‌ندان کاری تر..

بۆ داگرتنی ماک کیپەر کرتە لەم وێنەی خوارەوە بکە:

download button

تاگەکان ئەپڵ ماک
بۆچونی تۆ