ئەپ و نەرمەکاڵا
5, حوزه‌یران 2016
داگرتنی ڤیدیۆکانی ماڵپەڕی یوتوب لە کۆمپیوتەر بە شێوەی MP4 و MP3 بە ئاسانترین شێوە

بێگومان زۆرێکمان ڕۆژانە لە ڕێگەی کۆمپیوتەرەوە سەیری ڤیدیۆکان دەکەین و کۆمپیوتەر بەکار دەهێنین، یەکێکیش لە دیارترین ئەو بەرنامانەی بۆ کۆمپیوتەر بەکاردێت بۆ داگرتنی ڤیدیۆ بەرنامەی ” Internet Download Manger ”ـە، بەڵام بە هۆی نوێکردنەوەی وەشانەکەی کە ڕۆژانە دەردەچێت زۆر جار تووشی کێشەمان دەکات لە چالاک کردنەوە.
بۆ ئەمڕۆ یەکێک لە باشترین پێوەکراوەکانتان ” Extensions ” بۆ باس دەکەین کە تایبەتە بە بەرنامەی ” YouTube Video Downloader ” لە ڕێگەیەوە دەتوانین گشت ڤیدیۆکانی ماڵپەڕی یوتوب بە هە ڕوونیەکی کە بمانەوێت بە شێوەی MP4 و MP3 داگرین.

ئەم پێوەکراوە ” Extensions ”ـە پشتگیری لەم وێبگەرانە دەکات کە لە خوارەوە وێنەکەمان داناوە:

چۆنیەتی داگرتن و چالاک کردنی:
١. کرتە لە یەکێک لەو وێبگەرانە بکە کە بەکاری دەهێنیت:





چۆنیەتی داگرتن چالاک کردن بۆ وێبگەری گوگڵ کڕۆم:
[youtube]https://youtu.be/yQZDADoNERw[/youtube]
چۆنیەتی داگرتن چالاک کردن بۆ وێبگەری ئۆپێرا:
[youtube]https://youtu.be/OcGv1y96Las[/youtube]
چۆنیەتی داگرتن چالاک کردن بۆ وێبگەری فایەڕفۆکس:
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=2dOeVSrm9ng[/youtube]
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.