ئای ئۆ ئێس 23, حوزه‌یران 2016

چۆنییەتی Downgrade واتە گەڕاندنەوەی iOS10 Beta بۆ iOS9.3.2 بۆ ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆد

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ئای ئۆ ئێس ١٠ی بەیتا بۆ گەشەپێدەران بەردەست بوو و جگە لە گەشەپێدەران زۆرێک لەخەڵکی ئاسایی ئای ئۆ ئێس ١٠ـیان لەسەر ئامێرەکانیان جێگیرکرد و لەدوای جێگیرکردنی ئێستا لێی ناڕازین به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌م وەشانە جارێ بەیتاییە و ئەزموونییە و ته‌نها بۆ گه‌شه‌پێده‌ره‌كانه‌ بۆيه‌ چه‌ندين كێشه‌ى تێدا بەدیدەکرێت، هەر لەبەر ئەوە ئه‌وانه‌ى به‌رزيان كردۆته‌وه‌ ئەپڵ دەسەڵاتی ئەوەی پێداون بیگەڕێینەوە بۆ دوایین وەشانی جێگیر کە ئای ئۆ ئێس ٩.٣.٢ـە.

تێبینی: سەرەتا پێوسته‌ كۆمپيته‌ر يان ماكت له‌به‌رده‌ست بێت بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌م پرۆسه‌يه‌.

پێش هه‌موو شتێك بۆ ئه‌وه‌ى هيچ داتا و وێنه‌يه‌ك نه‌سڕێته‌وه‌ له‌سه‌ر ئايفۆنه‌كه‌ت ئه‌وا دڵنيابن له‌وه‌ى كه‌ له‌سه‌ر به‌رنامه‌ى ئايتونز Backupـی واتە پەشەکەوتی ئایفۆنەکانتان کردبێت. بفەرموون بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەکە:

١- سه‌ره‌تا پێوسته‌ كۆتا وەشانی iTunes دابه‌زێنن بۆ سه‌ر ويندۆز يان ماكەکەتان.

٢- دەبێت فایلی ڕیستۆری سيسته‌مى وەگەرخەری  iOS 9.3.2 دابه‌زێنن بۆ سه‌ر كۆمپيته‌ره‌كانتان کە فایلێکە پاشگرەکەی بریتییە لە (IPSW ) و لێره‌ لەم لینکە www.getios.com ده‌توانن بۆ هه‌موو جۆره‌كانى ئايفۆن و ئايپاد و ئايپۆد ده‌ستان بكه‌وێت.

٣- خزمه‌تگوزارى Find My iPhone بكوژێننه‌وه‌، کە بەچوون بۆ Settings پاشان IciC پاشان Find My iPhone

Find-My-iPhone-Taig-jailbreak

٤- پێويسته‌ ئايفۆنه‌كه‌ت ببه‌ستيته‌وه‌ به‌ كۆمپيته‌ر يان ماكه‌كه‌ت و به‌رنامه‌ى iTunes بكه‌يته‌وه.

‌٥- ده‌بێت ئايفۆنه‌كه‌ت بخه‌يته‌ دۆخى DFU وه‌ ئه‌ويش به‌م شێوه‌يه‌ ده‌كرێت: سه‌ره‌تا په‌نجه‌ت داگره‌ له‌سه‌ر دووگمه‌ى هۆم و دووگمه‌ى (هەڵکردن/ كوژانه‌وه‌)ـى ئايفۆنه‌كه‌ت بۆ ماوه‌ى 10 چركه‌، دواتر ته‌نها په‌نجه‌ له‌سه‌ر دووگمه‌ى (هەڵکردن/ كوژانه‌وه‌) هه‌ڵگره‌ و با ته‌نها په‌نجه‌ت له‌سه‌ر دووگمه‌ى هۆم بێت تا ئه‌وكاته‌ى ئايفۆنه‌كه‌ ئه‌چێته‌ دۆخى DFU. هه‌ركاتێك له‌سه‌ر به‌رنامه‌ى ئايتونز نووسرا iPhone Recovery Mode كه‌واته‌ تۆ ئێستا موبايله‌كه‌ت خستۆته‌ دۆخى DFU ـەوه‌.

itunes-recovery-mode

٦- بۆ ئه‌وانه‌ى له‌سه‌ر ويندۆزن ئه‌وا په‌نجه‌ داگرن له‌سه‌ر دووگمه‌ى (Shift) له‌سه‌ر كيپۆردى كۆمپيته‌ره‌كه‌ و هه‌روه‌ها له‌ناو به‌رنامه‌ى ئايتوسن كليك بكه‌ن له‌سه‌ر (Restore iPhone) بەڵام بۆ ئه‌وانه‌ى ماك يان هه‌يه‌ ئه‌وا دووگمه‌ى (Command) داگرن و كليك له‌سه‌ر (Restore iPhone) بكه‌ن.

iphone-restore

٧- ئێستا لێره‌ ئەو فايلەى کە لەخاڵی ٢ داتگرتووە بۆ سیستەمی وەرگەرخەری iOS 9.3.2 هه‌ڵیبژێره‌ و ڕاستەوخۆ دوای هەڵبژاردن تۆ هیچ ناکەیت و پڕۆسەکە خۆی دەڕوات و دڵنيابن له‌وه‌ى کە ئەو كاته‌ى پرۆسه‌كه‌ لە ئیشدایە به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك کەیبڵی ئايفۆنه‌كه‌ لە کۆمپیوتەرەکەت نەکەیتەوە.

پیرۆزە ئێستا ئامێرەکەت گەڕایەوە بۆ ئای ئۆ ئێس ٩.٣.٢

بۆچونی تۆ