ئای ئۆ ئێس 3, ته‌مموز 2016

پێداچوونەوە بە کۆنگرەکانی کۆمپانیا گەورەکان و تاوتوێ کردنیان

IMG_20160702_204145

وەکو چەند ساڵێکی ڕابردوو، لەم ساڵەشدا کۆمپانیا بە ئەزموونەکانی بواری تەکنەلۆژیا نوێترین ڕکابەرایەتیان کرد و لە داهاتووشدا گەورەتر دەبێت وە کۆنگرەی IFA 2016 کە بڕیارە لە مانگی ٩ لە بەرلین گرێ بدرێت یەکێک دەبێت لە کۆنگرە هەرە گرنگەکان لە بواری تەکنەلۆژیادا، با بەکورتی پێداچوونەوەیەکی تایبەت بکەین.

کۆنگرەی MWC 2016:

Mobile world 2016 Logo

لەم چوار مانگەی ڕابردوو و لە کۆنگرەی MWC دا کۆمپانیاکان گەورەکان کە زۆرترین باس و خواسی خەڵکیان وروژاند سەبارەت بە مۆبایل وەکو سۆنی و سامسۆنگ و LG و هواوی هتد، کە ڕکابەرایەتیەکی بەهێز و توانایەکی نوێیان ڕاگەیاند لە ئەمڕۆ و داهاتووی تەکنەلۆژیا کۆنگرەی Mobile World Congress هەمیشە بەهێز و پڕ ڕکابەرایەتی بووە سەبارەت بە مۆبایل، چونکە سامسۆنگ هەموو ساڵێک نوێترین نەوە لە زنجیرەی ناودارەکەی بەناوی S ڕادەگەیەنێت ئەویش ڕاگەیاندنی S7 بوو، پاشان سۆنی کە ڕاگەیاندنی نەوەیەک و زنجیرەیەک نوێ لە مۆبایلەکانی بەناوی X کە تا ئێستاش باس لەو وەرچەرخانە دەکرێت کە سۆنی لە زنجیرەی Zـەوە گۆڕی بۆ X، پاشان LG و هواوی و هتد.

کۆنگرەی Max is a new big:

CmLxQm5WEAAD8yQ
کۆنگرەکەی دوو ڕۆژ لەمەوبەری شاومی چینی لە هیندستان نوێترین بەرهەم و نوێکاری لە جیهاندا بڵاوبۆیەوە، ئەویش ڕاگەیاندنی Mimaxـی گەورە لە زمانی شاومیەوه، یان لە داهاتوودا بەردەست کردنی ڕووکاری MIUI8 بۆ مۆبایلەکە و چەند بەرهەمێکی تر، شاومی بە مۆبایلە نوێیەکەی و توانا گەورەکەی و توانای نیشاندنی باشتری پەڕگەکانی ناو ڕوونما، توانی نوێترین بەرهەم بە دیزاینێکی یەکجار جوان و تەنکیەکی یەکجار باش بخاتە ڕوو، وە پاشان لەدوای ئەوەش لاشەیەکی یەکجار ڕێک و پێک بۆ ناو دەستت، ئەمە بووە هۆی سەرنجێکی زۆر لەلای خەڵکیەوە، کە بەڕاستی مۆبایلێکی تایبەتمەندی بەرز و نرخ هەرزان لە وڵاتی چین و لە هیچ شوێنێکی جیهان بوونی نەبوو!

کۆنگرەی Sony Nab 2016:

157915-sony-s-booth-map-required
چەند مانگێک لەمەوبەر کۆمپانیای سۆنی ژاپۆنی کۆنگرەی NABـی گرێدا، تایبەت بە کامێرا و ڕاگەیاندنی چەندین نوێکاری و خاڵی بەهێز و ڕاگەیاندنی ئامێرە نوێیەکانی بە ڕوونی جیاوازتر لە پێشتر، ئەمەش بوو بە زۆرترین باسی خەڵکانی شارەزا لە بوارەکانی کامێرادا، کە کۆنگرەکە تەواو جیاواز بوو لە جیهان، لێرەدا سۆنی دەری خست کە هێشتا لە بواری کامێرادا لە ڕیزی پێشەوەی کۆمپانیاکانە بۆ بواری کامێرای ڤیدیۆیی و پەیامێکیش بۆ کۆمپانیاکانی تر نارد سەبارەت بەتوانای سۆنی، ئەمانەش وێنەی بەرهەمێک و کامێرا ڤیدیۆییەکانی کۆنگرەی Sony NABـە کە بوونە باشترین کامێرای جیهان.


کۆنگرەی مانگی شەشی ئەپڵ:

wwdc2016_2

ئەپڵ هەمیشە توانیویەتی بە کۆنگرەکانی پێشتری چێژی چاوەڕوانی ببینن بۆ کۆنگرەکانی داهاتووی، ئەپڵ لە کۆنگرەکەی مانگی پێشوودا نوێکاریەکی تەواوی لەبواری نەرمەکاڵادا ڕاگەیاند، سەرەتا لە سیستەمی وەگەڕخەری کاتژمێرە هۆشمەندەکانی بە ڕاگەیاندنی وەشانی نوێی watchOS دەستی پێکرد، کە تیایدا باس لە چەند تایبەتمەندییەکی نوێی watchOS 3 کرا کە پێی نایە سێیەم وەشانی لە تەمەنیدا و بە زۆرترین نوێکاریەوە گەڕایەوە، ئەپڵ هیچ لە نەرمەکاڵاکانی پشتگوێ نەخستبوو و بێ بەش نەکردبوو لە نوێترین نوێکاری خۆیاندا کە بە تەواوی گۆڕانکاری کراوە لە هەر نەرمەکاڵایەک لەسەر ئامێرەکانی، لە بەشی دووەمی کۆنگرەکەدا باس لە وەشانی نوێی tvOS کرا کە تیایدا چەند نوێکارییەکی لە خۆ گرت، گەرمترین باس وەشاندنی iOS 10ـی ئەزموونی بوو، کە ئێستا بووەتە یەکێک لە گەرمترین باسەکان، لێرە ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە کە ئەپڵ لە ڕووی نەرمەواڵەوە توانیویەتی باشترین خزمەتی بەکارهێنەرانی بکات، بەوەی کە دەتوانێت هەموو ساڵێک و نوێکاریەکی مەزن بکات لە وەشانەکانی.
ئێستا هەموومان چاوەڕێی نەوەێ نوێی مۆبایلەکانین لە کۆنگرەی IFA له بەرلین و چاوەڕێی وەشانی iOS10ـی گشتی دەکەین کە وا بڕیارە لە پایزی ئەمساڵ لە لایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە لەگەڵ نەوەیەکی نوێی ئایفۆن کە وا چاوەڕوان دەکرێت ئایفۆنی ٧ بێت بوەشێنرێت، ئێمە و ئێوە لە ڕووماڵکردنی کۆنگرەکان و ئیڤێنتەکان دەگەڕێینەوە.

بۆچونی تۆ