ئینتەرنێت 17, تشرینی یه‌كه‌م 2011

راگرتنی هه‌موو نامە هاتووەکانی فه‌یسبووک که‌ دێت بۆ ئیمه‌له‌که‌ت

له‌م دواییه‌دا فەیسبووک هه‌ڵسا به‌که‌مکردنه‌وه‌ی رێژه‌ی ناردنی ئاگادارکرنه‌وه‌کان بۆ ناو ئیمه‌یل ، ئه‌‌مه‌ش داوای ئه‌وه‌ که به‌کارهێنه‌رانی فەیسبووک که ئه‌و ئیمه‌یله‌ی که پێی به‌شدار بووینه له فەیسبووک رێژه‌یه‌کی گه‌له‌ك زۆر ئاگادار کردنه ده‌هات بۆ ناو ئیمه‌له‌که، به‌م هۆیه‌شه‌وه به‌شدار بوان نه‌یانده‌توانی ئیمه‌یله گرینگه‌کان له‌ناو ئاگادار کردنه‌وه‌کانی فەیسبووک  بدۆزنه‌وه ،چونکه ژماره‌یان له‌سه‌رووی 20 په‌یام ده‌بوو له هه‌ر چارێگه سه‌عاتێك،

بۆیه به‌رێوه‌به‌رانی تیمی فەیسبووک  بۆ ئه‌م کێشه‌یه ئیستا هه‌ڵسان به دانانی تایبه‌تمه‌ندیه‌‌‌ك نوێ که له‌رێگه‌یه‌وه کاتێك ئه‌كتڤی ده‌که‌یت بۆ ئه‌کاونته‌که‌ت، هه‌موو ئاگادار کردنه‌وه‌‌کان به‌شێوه‌ی کۆکراوه‌ به‌ یه‌‌ك ئیمه‌یل بۆت دێت و هه‌موو ئاگادار کردنه‌وه‌کانی تر راده‌گرێت بۆ ئیمه‌یله‌که‌ت .
ئێستا دێینە سەر باسی کردنی بابەتەکەمان بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە دەتوانیت ئەم رێگایە بگریتە بەر.
سه‌ره‌تا برۆ بۆ
Account Settings
پاشان له‌لای چه‌پ ئەمە هه‌ڵبژێره
Notifications
ئنجا سه‌حیك بده له
Email Frequency
بەم شێوەیەی خوارەوە سەیری ئەم وێنەیەی خوارەوە بکەن

لە کۆتایدا هیچ نامەی ئاگادارکردنەوەت بۆ ناێت بۆ ئیمەیلەکەت.

بۆچوونەکان
بۆچونی تۆ