ئای ئۆ ئێس
12, ئاب 2016
گه‌نجێکی کورد شاشه‌یه‌کی ئایفۆن دروست ده‌کات که چاوی ئاسایی ناتوانێت وێنه‌کانی سه‌ر شاشه‌که ببینێت
کوڕه کوردێکی داهێنه‌ری باکوردی کوردستان شاشه‌یه‌کی ئایفۆن دروست ده‌کات که وێنه‌کانی سه‌ر شاشه‌که ته‌نیا به شێوه‌ی په‌ڕه‌یکی سپی ده‌رده‌که‌وێت و چاوی ئاسایی مرۆڤ له توانایدا نیه وێنه شاراوه‌کانی سه‌ر شاشه‌که ببینێت. جا بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌کانی شاشه‌که ببینی پێویسته چاویلکه‌یه‌کی په‌یوه‌ستکراو به شاشه‌که به‌کاربێنیت بۆ بینینی وێنه شاراوه‌کانی سه‌ر شاشه‌که!
کاتێک به‌کارهێنه‌رانی مۆبایله هۆشمه‌نده‌کان له شوێنێکی گشتی ئامێره‌کانیان به‌کاردێنن بۆ کردنه‌وه‌ی په‌ڕه‌کانی ئینته‌رنێت، یاریکردن، نامه گۆڕینه‌وه یاخود هه‌ر کارێکی تر… ئه‌وا که‌سانێک هه‌ر کاتێک بیانه‌وێت ده‌توانن سه‌یری شاشه‌ی مۆبایله‌که‌یان بکه‌ن و بزانن چی ده‌که‌یت.
داهێنه‌ر جه‌لال گۆجهر هه‌وڵیداوه ئه‌و کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکات له ڕێگه‌ی دروست کردنی شاشه‌یه‌کی ئایفۆنی شاراوه، که ته‌نیا ده‌تواندرێ له ڕێگه‌ی چاویلکه‌ی په‌یوه‌ست به شاشه‌که‌وه وێنه‌کان و دیمەنەکانی سەر شاشەکە ببیندرێت، له هه‌مان کاتدا بۆ که‌سانی ده‌وروبه‌رت شاشه‌که ته‌نیا شاشه‌یه‌کی سپی ده‌رده‌که‌وێت!
به‌ڵام چاویلکه په‌یوه‌سته‌کان گشتیان وه‌ک یه‌ک نین، هه‌ر بەکاربهرێک پێویسته چاویلکه‌یه‌کی تایبه‌ت به خۆی به‌کاربێنێت به شێویه‌ک هه‌ر چاویلکه‌یه‌ک له ڕێگه‌ی پارچه‌یه‌که‌وه تایبه‌تمه‌ند کراوه به شاشه‌که‌وه ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی ڕێگری کردن له سیخوڕی کردن به که‌سانی ده‌وروبه‌ره‌وه.
گۆجهر شه‌ش مانگی پێچوه بۆ دروست کردنی شاشه‌ی یه‌که‌م به‌ڵام بۆ شاشه‌ی دووه‌م چوار مانگ و بۆ شاشه‌ی سێیه‌م دوو مانگی ویستووە، له ئێستادا گۆجهر له توانایدایه شاشه‌یه‌ک دروست بکات له ماوه‌ی ده ڕۆژدا، لەئێستاشدا گۆجهر له هه‌وڵدایه بۆ پاراستنی کۆپیڕاتی فرۆشتنی به‌رهه‌مه ناوازه‌که‌ی.
ئەمە لەکاتێکدایە گۆجهر هه‌وڵی به‌رهه‌م هێنانی پارچه‌یه‌کی بچووک ده‌دات که بتواندرێت جێگیر بکرێت له هه‌ر چاویلکه‌یه‌کی په‌یوه‌ستدا که بگونجێ له‌گه‌ڵ شاشه‌که، وه هه‌روه‌ها له هه‌وڵی ئەوەشدایه دوگمه‌ی داگیرسان و کوژاندنه‌وه جێگیر بکات.
لەم لینکەوە بینەری ڤیدیۆی چاوپێکەوتن لەگەڵ جەلال گۆجهر
Watch: This invisible phone screen can only be seen by someone wearing special glasses
سەرچاوە ئایفۆن هاکز