10
بابەتی گرینگ 1, ئه‌یلول 2016

پوختەی بەرهەمە نوێیەکانی هواوی لە کۆنگرەی IFA

HUAWEI

دوای ئەوەی مانگی ڕابردوو کۆمپانیای هواوی چینی چەند کورتە ڤیدیۆیەکی دەربارەی سازدانی کۆنگرەی تایبەت بەخۆی بڵاوکردەوە، لە کۆتاییدا کۆمپانیاکە ئەمڕۆ کۆنگرەیەکی تایبەتی لەمیانەی کۆنگرەکانی IFA 2016 ئەنجامدا لە شاری بەرلین و تیایدا سێ بەرهەمی نوێی ڕاگەیاند. لە سەرەتادا کۆمپانیاکە پەردەی لەسەر دوو مۆبایلی نوێ لادا، مۆبایلی یەکەمیان کە ناونراوە بە (Nova) شاشەیەکی ٥ ئینچی لەخۆدەگرێت و بە وەشانی ئەندرۆید مارشماڵۆو ٦.٠.١ کاردەکات، هەروەها مۆبایلی دووەمیان کە ناونراوە بە (Nova Plus) تایبەتمەندی باشتر لەخۆدەگرێت لەچاو مۆبایلی نۆڤا، شاشەکەی ٥.٥ ئینچە و لەشێکی ئەلەمنیۆمی لەخۆدەگرێت. بە شێوەیەکی گشتی تایبەتمەندییەکانی ئەم دوو مۆبایلە مامناوەندن و لە ئاستێکی ناوەندیدا دروستکراون.

  • تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Nova

HuaweiNova

  • شاشە: ٥ ئینچ لە جۆری LCD و بە ڕوونی ١٠٨٠ پیکسڵ
  • پڕۆسێسەر: Snapdragon 625
  • ڕام: ٣ گێگابایت
  • بیرگەی ناوەکی: ٣٢ گێگابایت لەگەڵ توانای زیادکردنی بیرگەی دەرەکی
  • بوونی تایبەتمەندی پەنجەمۆر
  • بوونی دەرچەی USB Type-C
  • کامێرای پشتەوە: ١٢ مێگاپیکسڵ
  • کامێرای پێشەوە: ٨ مێگاپیکسڵ
  • باتری: ٣٠٢٠ میلی ئەمپێر
  • سیستمی کارپێکەر: ئەندرۆید مارشماڵۆو ٦.٠.١ لەگەڵ ڕووکاری EMUI 4.1
  • ئەم مۆبایلە لەم مانگەوە دەست دەکرێت بە فرۆشتنی و لەسەرەتاشدا نرخی ٤٠٠ دۆلار دەبێت.
  • تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Nova Plus

HuaweiNovaPlus

  • شاشە: ٥.٥ ئینچ لە جۆری LCD و بە ڕوونی ١٠٨٠ پیکسڵ
  • پڕۆسێسەر: Snapdragon 625
  • ڕام: ٣ گێگابایت
  • بیرگەی ناوەکی: ٣٢ گێگابایت لەگەڵ توانای زیادکردنی بیرگەی دەرەکی
  • بوونی تایبەتمەندی پەنجەمۆر
  • بوونی دەرچەی USB Type-C
  • کامێرای پشتەوە: ١٦ مێگاپیکسڵ بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای OIS
  • کامێرای پێشەوە: ٨ مێگاپیکسڵ
  • باتری: ٣٣٤٠ میلی ئەمپێر
  • سیستمی کارپێکەر: ئەندرۆید مارشماڵۆو ٦.٠.١ لەگەڵ ڕووکاری EMUI 4.1
  • ئەم مۆبایلە لەم مانگەوە دەست دەکرێت بە فرۆشتنی و لەسەرەتاشدا نرخی نزیکەی ٤٥٠ دۆلار دەبێت.

یەکێکی تر لەو بەرهەمە نوێیانەی کە هواوی لە کۆنگرەکەیدا ڕاگەیاند، بریتی بوو لە ڕاگەیاندنی تابلێتێکی نوێ بە ناوی (Mediapad M3). ئەم تابلێتە چەند تایبەتمەندییەکی بەرز لەخۆدەگرێت و ڕکابەری تابلێتە بەتواناکان دەکات.

  • تایبەتمەندییەکانی ئەم تابلێتە:

MediaPadM3

  • شاشە: ٨.٤ ئینچ بە ڕوونی 2K
  • پڕۆسێسەر: Kirin 950 لە جۆری هەشت ناوکی
  • ڕام: ٤ گێگابایت
  • بیرگەی ناوەکی: ٣٢ گێگابایت و ٦٤ گێگابایت لەگەڵ توانای زیادکردنی بیرگەی دەرەکی
  • کامێرای پشتەوە: ٨ مێگاپیکسڵ
  • کامێرای پێشەوە: ٨ مێگاپیکسڵ
  • باتری: ٥١٠٠ میلی ئەمپێر
  • سیستمی کارپێکەر: ئەندرۆید مارشماڵۆو بە ڕووکاری EMUI 4.1
  • تابلێتەکە ڕۆژی ٢٦ ی ئەم مانگە دەست دەکرێت بە فرۆشتنی بە نرخی ٤٠٠ دۆلار بۆ بیرگەی ناوەکی لە جۆری ٣٢ گێگابایت.

سەرچاوە: جی ئێس ئێم ئەرینا

بۆچونی تۆ