بابەتی گرینگ
1, ئهیلول 2016
سۆنی بێجگە لە دوو مۆبایل چی تری ڕاگەیاند؟
پاش چاوەڕوانیەکی زۆری نووسەر و ڕۆژنامەنووسان، کازوو هیرای -بەڕێوبەری جێبەجێکاری سۆنی- هاتە سەر سەکۆ و بە خێرهاتنی ئامادەبووانی کرد و سەرەتای کۆنگرەکە بە چەند باسێکی بەرهەمەکانی ڕابردوو تێپەڕی و پاشان کازوو هیرای نزیک بوەوە له باسی ڕاگەیاندنی بەرهەمەکان.
تەلەفزیۆنی (ZD9):
لە درێژەی قسەکانی کازوو هیرای دا لە کۆنگرەکە، سۆنی تەلەفزیۆنێکی نوێی ڕاگەیاند بە ناوی ZD9 و بە چەند تایبەتمەندیەکی باش و بەڕوونی 4K HDR کە ئەمانەن:
- نموونەی لە ڕوونی 4K HDR:

- بە تەکنەلۆژیای Master Drive کە وا لە وێنەکە دەکات ڕەنگی ڕاستەقینەی خۆیان دەربخەن .
- قەبارەی تەلەفزیۆنەکە بە سێ پێوانەی جیاوازە کە بریتیین لە (۱٦٤ سم – ۱٨۹ سم – ۲٥۳ سم).
- بە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید کاردەکات.
- هەموو ئەو تەکنەلۆژیا و ڕوونیانەی لە تەلەفزیۆنەکەدا هەیە لەم وێنەدا بیبینە:
ڕابەرایەتی کردن بە Remote Control.
- بە پڕۆسێسەری سۆنی ئێکسترێم 4K-HDR کاردەکات.
- نرخی ئامێرەکە ٤ هەزار پاوەندە.
هێدسێتی (MDR-1000X):
دوای ڕاگەیاندنی چەند هێدسێتێک لە ساڵانی ڕابردوو، دووبارە سۆنی توانی هێدستێکی نوێ ڕابگەیەنێت ئەویش بەناوی MDR-1000X و لەژێر دروشمی “لابردنی ژاوە ژاو”، بە مانای ئەوەی هێدسێتەکە وا لە بەکارهێنەر دەکات کە هەست بکات جیهان ڕووی لەوە و هەست بە ئاسوودەیی بکات کە خاوەن گەیەنەری وایفایە، وێنەیەکی هێدسێتەکە:
ئامێری بڵندگۆی (GTK-XB5):
یەکێکی تر لە ڕاگەیاندراوەکانی کۆنگرەکە ئامێری GTX-XB5 بوو کە یەکێکی ترە لە ئامێرە بڵندگۆ گەورەکانی سۆنی کە تایبەتمەندی Extra Bass بە دەنگێکی بەرز دەداتە گوێیەکانت کە تایبەتە بە بۆنە و ئاهەنگەکان، لەسەر ڕووی سەرەوەی ئامێرەکە لایتێکی بەهێز هەیە کە تایبەتە بە تاریکی ئاهەنگەکان. نموونەیەک لە ڕووناکیەکەی:
هەروەها خاوەن تایبەتمەندی وایفای و پەیوەست بوون بە NFCیە کە تەنها بە دەست لێدانێک لە ڕێگەی Bluetoothـەوە پەیوەست دەبێت.
- ئامێری (NW-WM1Z):
پاش باسکردنی مێژووی بەرهەمەکەی سۆنی کە ئامێرێکی میوزیک بوو کە پێش ۷۰ ساڵ لەمەوبەر داهێنراوە، سۆنی لە نوێترین بەرهەمی Walkman یدا ئامێری (NW-WM1Z) ڕاگەیاند که خاوەن دیزاینێکی گوونجاو بۆ دەست و ئامێرێکی ڕاستەقینە بۆ میوزیک، ئامێرەکە لەبەر کەیبڵە بەهێزەکەی و باشی جۆری کەیبڵەکەی، باشترین دەنگ دەگوازێتەوە بێ ئەوەی هیچ کاتێک ژاوە ژاوێکت گوێ لێبێت، ئەمەش وێنەی ئامێرەیەکەیە:

محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.