فلاش و ماڵتیمیدیا
28, ئایار 2012
شیكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی Multimedia Builder – وانەی چواره‌م – شیكردنه‌وه‌ی لیسته‌كان.
به‌رنامه‌ی ماڵتیمیدیا بڵده‌ر وه‌كو هه‌موو به‌رنامه‌كانی تر خزمه‌تێكی زۆری پێشكه‌ش كردووین له‌بواری ئۆتۆڕه‌ن ، ئه‌م به‌رنامه‌یه به‌هۆی ئاسانكاری به‌كارهێنانی و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه سوودێكی زۆری هه‌یه وای كردووه كه مرۆڤ خولیای فێربوونی بێت ، منیش له‌لایه‌ن خۆمه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی پێم بكرێت به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان و جوان شیكردنه‌وه‌ی ووردی ئه‌م به‌رنامه‌یه پێشكه‌ش به ئێوه ده‌كه‌م ، له‌وانه‌ی دووه‌مدا باسی دوو لیستمان كرد له‌م وانه‌یش باسی ته‌واوكاری لیستی Project و به‌شێكیش له لیستی Page.
به‌شی دووه‌می ئه‌م لیسته بریتیه‌له Path replace كه به‌كاردێت بۆ گۆڕینی ئه‌و لینكه ده‌نگیانه‌ی كه له فایلهكهتدا بهكارتهێناون .
به‌شی سێ یه‌می ئه‌م لیسته بریتیه‌له Text replace كه به‌كاردێت بۆ گۆڕینی نوسینه‌كان كاتێك تۆ نوسینه‌كه‌ت ده‌ست نیشان ده‌كه‌یت دواتر ئه‌م به‌شه لێ ده‌ده‌یت ده‌بینیت په‌نجه‌ره‌یه‌ك ده‌بێته‌وه له یه‌كه‌میان ئه‌و نوسراوه نوسراوه كه ده‌ست نیشانت كردبوو له خواره‌وه‌ش ئه‌و نوسراوه ده‌نوسیت كه مه‌به‌ستته نوسینه‌كه‌ی بۆ بگۆڕێت دواتر Replace ده‌كه‌ین.
به‌شی چواره‌می ئه‌م لیسته بریتیه‌له Check & Distribute كه ئه‌م به‌شه ده‌ست ده‌گرێت به‌سه‌ر گشت ئه‌و چالاكیانه‌ی كه له‌كۆتایی فایله‌كه‌ت جێ به‌جێ یان ده‌كه‌یت ، كاتێك كلیكێك له‌سه‌ر ئه‌م به‌شه‌یان ده‌كه‌یت په‌نجه‌ره‌یه‌ك ده‌بێته‌وه كه له‌مانه‌ی خواره‌وه پێكهاتووه:
1- Distribute to Destination به‌كاردێت بۆ ده‌ست نیشانكردنی شوێنی پاراستنی فایله‌كه كاتێك تۆ كلیك له‌سه‌ر دووگمه‌ی Locate ده‌كه‌یت په‌نجه‌ره‌یه‌ك ده‌بێته‌وه و شوێنی پاراستنه‌كه هه‌ڵده‌بژێریت و وه هه‌روه‌ها ناوی فایله‌كه ت هه‌ڵده‌بژێریت ((تێبینی/ كاتێك ناوه‌كه ده‌نوسیت پێویسته Space یان بۆشایی له نێوان نوسینه‌كه نه‌بێت چونكه له كاتی ئیشكردن فایله‌كه به ئۆتۆڕه‌ن ناكرێته‌وه به‌ڵكو به Open with ده‌كرێته‌وه ، وه دواتر ده‌بینیت لینكی شوێنه‌كه له ته‌نیشت دووگمه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت .
2- FMOD configurationبه كاردێت بۆ بڕینی ده‌نگی فایله ده‌نگیه‌كان كاتێك فایله‌كه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ ده‌پارێزیت ، وه بۆ به‌یه‌كه‌وه گرێدانی فایله‌كه‌و وێنه‌كان.
3- Icon به‌كاردێت بۆ دانانی ئایكۆن بۆ فایله‌كه‌ت ، به‌ڵام ده‌بێت ئایكۆنه‌كه 256 color ی بێت ئه‌مه‌ش له به‌رنامه‌كانی دروستكردنی ئایكۆن ده‌ست نیشان ده‌كرێت ، ئه‌گه‌ر هاتوو ئایكۆنت بۆ دانه‌نا ئه‌وا ئایكۆنی به‌رنامه‌ی ماڵتیمیدیا بڵده‌ر داده‌نرێت .
4- به كاردێت بۆ دانانی ناوی كۆمپانیا و دروستكه‌ر و ساڵی دروستكردن و ڤێرشنی ئه‌و فایله‌ی كه دروستت كردووه ، به‌ڵام ئه‌م ناوانه له ناوی فایله‌كه ((خاڵی یه‌كه‌م )) جیاوازن .
5- Generate Autorun.inf به‌كاردێت بۆ پاراستنی فایلی ئۆتۆڕه‌ن له گه‌ڵ فایلكه واتا به‌هۆی ئه‌م فایله ئۆتۆڕهنهوه ده‌توانی فایله‌كه بخه‌یته ناوسیدیهكهوه كه كاتێك سیدیه‌كه لێده‌ده‌یت به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ بێ چوونه ناوسیدیهكه له My Computer دا فایله‌كه ده‌بێته.
6- Errors and Warnings له‌م به‌شه‌دا گشت ئه‌و هه‌ڵانه ده‌رده‌كه‌ون كه لهفایلهكهت دا كرووه وه ده‌ركه‌وتنی ئه‌و ووریایانهی كه ماڵتیمیدیا بڵده‌ر ده‌یان دات .
به‌شی پێنجه‌می ئه‌م لیسته بریتیه‌له Embedded sound كه به‌كاردێت بۆ پێكه‌وه‌گرێدانی ده‌نگ له‌گه‌ڵ فایله‌كه .
به‌شی شه‌شه‌می ئه‌م لیسته بریتیه‌له Embedded files كه‌به‌كاردێت بۆ پێكه‌وه‌گرێدانی فایلێكی ده‌ره‌كی له‌گه‌ڵ ئهوفایلهی كه دروستی ده‌كه‌یت .
به‌شی حه‌وته‌م ئه‌م لیسته بریتیه‌له Comments كه‌به‌كاردێت بۆ نوسینی تێبینی له‌سه‌ر شتێك یان فایلێك .
به‌شی هه‌شته‌م ونۆیه‌می ئه‌م لیسته كه بریتین له Debug , Run به‌كاردێن بۆ بینینی فایله‌كه یان كارپێكردنی فایله‌كه وه ده‌توانی به‌دووگمه‌ی F5 ئه‌م كاره بكه‌یت.
بۆ ئه‌م خاڵ و به‌شانه‌ی سه‌ره‌وه بڕوانه وێنه‌ی ژماره (7)…

5- لیستی Page
ئه‌م لیسته به‌كاردێت بۆ گۆڕانكاری له په‌ڕه‌كاندا له‌ڕووی ڕێخستنهوه بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانترین شێوه پهڕهكان ڕێك بخه‌یت و ئاڵوگۆریان تێدا بكه‌یت. ئه‌م لیسته به‌ته‌واوی به شێوه‌ی شریت له خواری به‌رنامه‌ی ماڵتیمیدیا بڵده‌ر ده‌ركه‌وتووه.
پێكهاته‌كانی لیستی Page :
1- Add page به‌كاردێت بۆ زیاد كردنی په‌ڕه‌یه‌كی نوێ .
2- Insert به‌كاردێت بۆ زیادكردنی په‌ڕه‌یه‌كی نوێ له پێش یاخود له دوای ئه‌وپه‌ڕه‌ی كه له‌ناوی دایت.
3- Delete page به‌كاردێت بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌وپه‌ڕه‌ی كه ده‌ست نیشانت كردووه.
4- Page manager به‌كاردێت بۆ ئاڵوگۆڕكردنی پهڕهكان واته په‌ڕه‌ی ژماره (2) بهێنیته پێش په‌ڕی ژماره (1) وه به‌پێچه‌وانه‌وه .
5- Next page به‌كاردێت بۆ ڕۆیشتن بۆ په‌ڕی داهاتوو .
6- Previous page به‌كاردێت بۆ ڕۆیشتن بۆ په‌ڕی ڕابردوو.
7- Master page Master top layer ,ئه‌م دوو به‌شه زۆرگرنگن له ئاسانكردنی كاره‌كانماندا كاتێك كلیكێك له‌سه‌ر یه‌كێك له‌م دوو جۆره په‌ڕه‌یه ده‌كه‌ین ئه‌وا هیچ ئیشێك له‌سه‌ر ئه‌و په‌ڕانه‌ی كه كردماننهوه ناكرێت واتا ئه‌گه‌ر ئێمه (20) پهڕبكهینهوه دواتر یه‌كێك له‌مانه هڵبژێرین و نوسینێك بنوسین یان هه‌رشتێكی بكه‌ین ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ ئه‌ونوسینه‌ی نوسیمان یان ئه‌و شته‌ی كردمان له ناو‌و هه‌موو په‌ڕه‌كاندا ئه‌كتیڤ ده‌بێت ، بۆ ده‌رچوون له‌م جۆره په‌ڕانه ئه‌وا كلیكێك له‌سه‌ر یه‌كێك له په‌ڕه ئاساییه‌كان بكه .
8- Background به‌كاردێت بۆدانان و هێنانی باگراوندێك بۆ پهڕهكان .
9- Debug ئه‌م دوو به‌شه به‌كاردێت بۆ ته‌ماشاكردنی فایله‌كه‌مان كه دروستمان كردووه.
10- Check for lost objects به‌كاردێت بۆ چیك كردنی به‌رنامه‌ی ماڵتیمیدیا بڵده‌ر.
11- Properties به‌كاردێت بۆ بینین و گۆڕانكاری له تایبه‌ت مه‌ندیه‌كانی ئه‌و فایله‌ی كه دروستی ده‌كه‌یت.
بۆ ئه‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه بڕوانه وێنه‌ی ژماره (8)…

به پشتیوانی خوا له وانه‌ی داهاتوو باس له خاڵی 11 و به‌شێكیش له لیستی Object ده‌كه‌ین.
سۆران علی
ئه‌ندازیار و گرافیك دیزاینه‌رم، یه‌كێكم له دامه‌زرێنه‌رانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم و به‌تایبه‌تیش ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و مایكرۆسۆفت و سیسته‌مه‌كانی ویندۆز و Mac OS و iOS