10
جۆراوجۆر 5, تشرینی یه‌كه‌م 2016 بۆچوون

هەندێک زانیاری لەسەر کۆمپانیای Infinti (بەشی یەکەم)

infiniti_logo-930x524

کۆمپانیای ئینفنتی (Infinti) لە دابەشکراوەی بەرهەمهێنانی وڵاتی یابانە لە بەشی دروست کردن و گەشەپێدانی ئۆتۆمبێل کە لە نەوەی کۆمپانیای نیسانە.
ئەم کۆمپانیایە بە فەرمی لە بەرواری ۱۱/٨ ساڵی ۱۹٨۹ دەستی کرد بە فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکان لە باکوری ئەمریکا، شایەنی باسە کە کۆمپانیاکە لە هەمان ساڵ دامەزراوە. ئێستا تۆڕی بازرگانی کۆمپانیاکە زیاتر لە ۲٥۰ بازرگان لە ۱٥ وڵاتی جیهان دەگرێتەوە و ئەمەش پێگەی فەرمی جیهانی کۆمپانیایەکەیە: http://www.infiniti.com/

1st-infiniti-q45
infiniti Q45

یەکەم بەرهەمی کۆمپانیاکە بەناوی ( Infinti Q45) بوو کە لە ساڵی ۱۹٨۰ – ۱۹۹۲ وەبەردەهێنرا کە چوار دەرگای هەبوو. شایەنی باسە ئەم ئۆتۆمبێلە بەناوی Nissan cima یش ناسراوە. لە نێوان ساڵانی ۱۹٨۹ تا ساڵی ۲۰۰٦ دەفرۆشرا لە ژێر بەرپرسیاری کۆمپانیای نیسان.

دووەم مۆدێل بەناوی M30
دووەم مۆدێل بەناوی M30

دووەم مۆدێلی ئۆتۆمبێلی کۆمپانیای Infiniti بەناوی M30 بوو، کە لە ڕووی لاشەوە جیاوازیەکی زۆری هەبوو چونکە خاوەن دوو دەرگا بوو بە پێچەوانەی ئۆتۆمبێلە چوار دەرگاکانی پێشتری کۆمپانیایەکە، کێشی ۱.٥ تەن بوو، ئەمەش مۆدێلێکی تری کۆمپانیاکەیە کە لە ساڵی۲۰۰۰ بەرهەمی هێنابوو:

220px-infinitig20p10
infinti G20

ئەمە تەنها بچووکترین زانیاریە دەربارەی دەست پێکردنی کۆمپانیای Infiniti، لە بابەتەکانی داهاتوودا زیاتر تیشک دەخەینە سەر کۆمپانیاکە.

بۆچونی تۆ