10
گووگڵ 15, تشرینی یه‌كه‌م 2016

۳۳ وێنەی گووگڵ لە دیوێکی نووستن لە ستانفۆرد تا دەسەڵاتداری جیهان

بەهێزترین دەسەڵاتداری ئایتی جیهان لە لایەکەوە خشتی گەڕانی کە  ماڵپەڕی فرە سەردانکەری جیهانە و لە گۆشەیێکی دیکە، سیستەمی وەگەڕخەری مۆبایلە هۆشمەندەکەی (ئەندرۆید) کە هەم نۆکیای سڕییەوە هەم سیتسەمی وەگەڕخەری iOSـی لەخۆی هەرەس کرد. لە پشتی رێکلامکردنی گووگڵ کۆمپانیایێک خۆی داشاردووە بە ناوی ئاڵفابێت (Alphabet) کە پشکە بەنرخەکەی دەگاتە ٥٤٣.٣ ملیار دۆلار.

بەڵام فێرخواز چیرۆکەکە زۆر سادەترە لەم باسانە کە دەیبینن و دەیبیستین با بە شێوازی وێنەبابەت بۆتان بگێرمەوە، هیوادارم تاکۆتایی هاورێمان بن :

بیرۆکەی درووستکردنی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٩٦.ز ئەو کاتە کە دوو فێرخوازی دکتۆرای زانکۆی ستانفۆرد بە ناوی های سێرگی برین (وێنەی چەپ) و لاری پەیج (وێنەی ڕاست) BackRubـیان درووستکرد. (ماتۆڕیکی گەڕان) کە بەیارمەتی بەستەر (لینک) کردنی ماڵپەڕەکان بە توانایی تەکنۆلۆژی PageRank ریزبەندی دەکرد و دەیخستە پلەیێک.

یەکەم نووسینگەی گووگڵ کە لە ژوورێک لە زانکۆ ستانفۆرد بوو بە ناوی BackRub، زۆر دەوامی نەکرد و  گۆڕدرا بە Googol (واتە ژمارەی یەک و هەزار سفر لە بەرامبەری) کە نیشانی دەدا کە چەند ماڵپەڕمان ئەرشیڤ کردووە لە خشتی گەڕانەکەمان. پاش ماوەیەک ناوەکەش گۆڕدرا بە Google.

یەکەم ڕاژە (سێرڤەر)ـی گووگڵ لە نێو کەیسێک بوو کە بە Legos پێچرابوو ئینجا لە خانووی زانکۆی ستانفۆرد لە ژوورێک دایاننابوو. سەرەتا ناوی ماڵپەڕ google.stanford.edu بوو، ئینجا لە رێکەوتی ١٥ خەرمانانی ۱۹۹۷ گۆڕدرا بە Google.com .

پاش ئەوە کە ترافیکی پانایی ئەنتەرنێتی بەشی ئایتی زانکۆی ستانفۆردیان قەرەباڵغ کرد، بەدەریاننان بە ناچار سێرڤێری گووگڵیان برد بۆ گەراجی ماڵی Susan Wojcicki ، سووزان لە داهاتوو بوو بە بەڕێوەبەری یوتیوب.

هاوکات لەگەڵ گوازتنەوەی ڕاژە (سێرڤەر) بۆ ماڵی سوزان، گوگڵ توانی سەرمایەی ۱۰۰ هەزار دۆلار لە لایەن کۆمپانیای مایکڕۆسیستم وەربگرێت. بەم سەرمایەیە گوگڵ توانی لە ٤ـی مانگی نۆ (ئەیلول)ـی ساڵی ۱۹۹۸ بە شێوەی فەرمی دەست بەکار بێت.

یەکەم پەڕەی گووگڵ زۆر قەشەنگ نەبوو. برین  و بریچ زانستیان لەسەر زمانی HTML نەبوو و هەر بۆ ئەمە پێیان باشتر بوو کە لەسەر ئەلگۆریتمەکان کاربکەن.

لە ساڵی ۱۹۹۹.ز کۆمپانیای Excite یەکەم ماتۆڕی گەڕان لە جیهان بوو. لە کڕینی گووگڵ خۆی نزیک کردەوە. بەڕێوەبەری گشتی Excite جۆرج بێڵ دەڵێت : “شانس (چانس)ـی کڕینی گووگڵیان بە نرخی۷۵۰ هەزار دۆلار بوو بەڵام بە هۆکارێکی نادیار ئەم بڕیارە سەری نەگرت”.

پەیج و برین بڕیاریان دا کە کارەکەیان بە تەواوی دەستپێکەن هەر بۆ ئەم مەبەستە لە ساڵی ۱۹۹۹ دەفتەری کاریان گوازتەوە بۆ شەقامی ١٦٥ـی زانکۆ لە Palo Alto . کۆمپانیاکانی PayPal و لۆجیکیش لەو باڵاخانە بوون.

کاتێکی زۆری نەبرد کە Kleiner Perkins Caufield Byers وە Sequoia Capital کوت و پڕ ۲۵ ملیۆن دۆلاریان هاوردەی نێو گووگڵ. کەمێکی بۆ خۆشی کارمەندەکان خەرج کرا.

لەساڵێ ۲۰۰۰ گوگڵ پەردەی لادا لەسەر AdWords. خزمەتگوزاریەک کە رێیدەدا بە خاوەن  ماڵپەڕەکان کە رێکلامی پەیوەندیدار لەسەر گووگڵ بۆ بەکارهێنەرانیان نیشان بدەن. لەم کاتەدا ڕۆژ بە ڕۆژ ئاستی بەرچاوکردنی گووگڵ لە لایەن بەکارهێنەران زۆر دەبوو.

گوگڵ ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ هۆگر و پێشکەوتنی زۆرتر دەبوو. پەیج و بری لەو بەشە کە زۆر کەس شکەستیان تێدا هێنا بوو سەرکەوتوو بوون.

لە ساڵی ۲۰۰۰ کاتێک کە کۆمپانیا داهاتی بەدەست هێنا ئەم دروشمەی کرد بە سەرەتای رێگاکەی ” یاپراخ مەبە :)” بۆ ئاگاداریت Evil:سەربەگێچەڵ،سەربەکێشە،شەیتان،بەدکار.

لە ساڵی ۲۰۰۱ پەیج و بری بە داوای Sequoia بڕیاریان دا کە ئەریک ئەشمیت (Eric Schmidt) بکەن بە بەڕێوەبەری گشتی گووگڵ بۆ ئەوە کە کاتی زۆرتریان بێت بۆ کارکردن لەسەر پرۆژەکانی داهاتووی گووگڵ.

ڕۆژ بەڕۆژ کارمەندەکانی گووگڵ لە نووسینگەی Palo Alto زیاد دەبوو. بۆ ئەمەش گوگڵ ئەو شوێنانە کە بە Googleplex ناسرا بوون بەکرێ گرت. لە ساڵی ۲۰۰٦ هێزی ئەوەی بوو کە گشتی بکرێت.

Googleplex بوو بە هێمای سەرکەوتنی گووگڵ، هەر بۆ ئەمە گوگڵ هەوڵی دا جیاواز بێت لە کۆمپانیاکانی دیکە لە سلیکۆن ڤالی (Silicon Valley) بۆ ئاسایشی کارمەندەکان لە نۆهەمی یەکەم بۆ دووەم ئامێری خلیسکانی دابین کرد بوو.

هەروا گوگڵ یەکێک لەو کۆمپانیا دگمەنانەی ئایتی بوو کە یاپراخی خۆڕایی و خۆراکی بەلاشی دەدا بە کارمەندەکانی.

دایناسۆریکیان (dinosaur) کە پێجرابوو بە باڵەندەی فلامینگۆ (flamingos) لە نێو باخچەی پشتی ژووری گوگڵ دانابوو کە سەمبۆلێک لە نەفەوتانی بەرنامەنووسرانی گووگڵ بوو.

لە ساڵی  ٢٠٠٤ پشکی گووگڵ لەبازاری پشک بە نرخی ٨٥ دۆلار، بۆ فرۆش ئامادە کرا. ئێستا هەر پشکی ئالفابێت زۆرتر لە ۸۰۰ دۆلارە.

لە یەکەم رۆژی مانگی چواری ۲۰۰٤ ،کە لای خەڵک ناسراوە بە ڕۆژی درۆکردن، گوگڵ خزمەتگۆزاری بێتای جی-مەیڵی خستە بەردەست. زۆر کەس پێیان وابوو کە لەم  ڕۆژە گوگڵیش درۆ دەکات بەڵام  ڕاستی کرد.

هەر ئەم ساڵ (۲۰۰٤)،گوگڵ وەستانی بۆ نەبوو هەنگاوی گەورەتری دادەنا و دوو خزمەتگوزاری خۆی بڵآو کردەوە بەناوی Google Docs و Google Maps.

لە ساڵی ۲۰۰۵ گووگڵ ستارت ئاپێکی بچووکی کڕی کە کاری لەسەر درووستکردنی سیستەمی وەگەڕخەر بۆ کامێرای دیجیتاڵی دەکرد. ناوی ئەم سیستەمی وەگەڕخەرە (ئەندرۆید) بوو و بەرێوەبەرەکەیشی بەرێز ئەندی رۆبین (Andy Rubin) بوو.

لە ساڵی ۲۰۰٦ گوگڵ یوتیوبی کڕی بە نرخی ۱.٦٥ملیار دۆلار کە لەلایەن کارمەندەکانی پێشتری کۆمپانیای پەیپاڵ (PayPal) درووستکرا بوو.

ڕۆژ لە دوای ڕۆژ گووگڵ گەورەتر دەبوو. لە ساڵی ۲۰۰٦ یەکەمین داتا سەنتەری لە قەراغی ڕووباری کۆلۆمبیا (Columbia) لە داڵاس ئۆرێگۆن (Dalles, Oregon) کڕی.

ئەمە یەکێک لە داتا سەنتەرەکانی گووگڵە کە بە ئاو سارد دەبێتەوە .

ئەم گووگڵە نامەتە ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ خزمەتگوزاری زۆر دەبوو ئیتر لە ناو هاتبۆ دەرەوە بوو بەکردار (Verb) واتە خەڵک لە وەڵامی ئەمە کە “ئەوە چییە ؟”بە یەکیان دەوت “گووگڵی بکە “.

لە ساڵی ۲۰۰۸ یەکەم تەلەفۆنی ئەندرۆید بەناوی HTC Dream کەوتە بازارەوە، ئێستا بازاری داگیرکردووە و یەکەمین سیستەمی وەگەڕخەری مۆبایلە لە جیهان.

هەر لەو ساڵە واتە ۲۰۰۸ وێبگەری گوگڵ کرۆم بڵاوکرایەوە. وێبگەرێک کە بۆ  یەکخستنی خزمەتگوزاریەکانی گووگڵ وشێندرا.

۲۰۱۱ ئەشمیت لە بەڕێوەبەری گشتی لاچوو و پەیج بوو بە جێگری.

ئەو پارەیە کە لە رێگای خشتی گەڕان بەدەستیان هێنا گووگڵی هاندا زنجیرە کارێکی جیاواز و شێتانە بکات، یەکێک لەو کارانە هەوڵدان بۆ درووستکردنی ئۆتۆمبێلێکی بێ شۆفێر بوو.

لە ساڵی ۲۰۱۲ گووگڵ گڵاسی درووستکرد، کۆمپیوتەرێک کە زانیاریەکان لە رێگای فەرمانەکانی چاو نیشان و ئەنجام دەدا. زۆر سەر نەکەوت بەڵام مایکرۆسۆفتی هاندا بۆ لای ئەم کارە.

گوگڵ ژووری نهێنی زۆری هەیە کە لەسەر توێژینەوەی زانستی لە درێژ کردنی تەمنی مرۆڤ بگرە تا ئامێری گرتنی شەکرە لە خوێن لە رێگای چاو، کار دەکات.

پار ساڵ گووگڵ دابەشکرا بە کۆمپانیای بچووکتر کە جیهانی خستە نێو شۆک. پەیچ لە بەڕێوەبەری گشتی گووگڵ چوو بۆ ئاڵفابێت کە لەوێ کارێک لە پلەی هاوشێوە بکات.

ئێستا سەندەر پیچای (Sundar Pichai) بووە بە بەرێوەبەری گشتی گوگڵ. کەسێک کە پرۆژەی کرۆمی بە سەرکەوتووی تەواو کرد و کرۆمی کرد بە یەکەمین وێبگەری جیهان. پیچای خەریکە بە ئارامی و نهێنی گوگڵ دەبات بۆ جیهانی هۆشی زیرەک.

سەرچاوە

 

تاگەکان گووگڵ
بۆچونی تۆ