10
ئەپ و نەرمەکاڵا 17, تشرینی یه‌كه‌م 2016 بۆچوون

ئەپی Phoneـی گووگڵ بەڕووکارێکی نوێیەوە بە فایلی Apk بڵاوکرایەوە.

google-phone1

ئاشکرایە کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا گووگڵ مۆبایلی پێکسڵی بە دوو قەبارە بڵاوکردەوە و چەندین تایبەتمەندی بەرز لەخۆیان دەگرن و ئەو وەشانەی ئەندرۆید کە لەسەر ئەو دوو مۆبایلە جێگیرکراوە چەند شتێکی نوێی تێدا کراوە بۆ نمونە ئەپی Phone زۆر گۆڕاوە و دیزایینی نوێکراوەتەوە. خۆتان دەزانن ئەپی Phone وەکو ئەپێکی سەربەخۆ دەتوانرێت لە گووگڵ پلەی بۆ مۆبایلەکانی تریش دابگیردرێت و بکرێتە ئەپی سەرەکی بۆ تەلەفۆن کردن وەرگرتن. شایەنی باسە ئەپەکە لەسەر مۆبایلەکانی پێکسڵ بە ڕووکارێکی جوان و ناوازە بەردەستە بەڵام ئەوەی گووگڵ پلەی تا ئێستا نوێنەکراوەتەوە تا خەڵکیش سود لەوەی نوێیەکە وەرگرن. بەڵام سوپاس بۆ گەشەپێدەران پێش ئەوەی بەفەرمی بڵاوبکرێتەوە ئێستا بە فایلی APK لەسەر ئینتەرنێت تەشەنەی کردووە و بڵاوکراوەتەوە.

ئەم وەشانە نوێیەی ئەپی ناوبراو دیزایینێکی جوانی نزیک لەوەی ئایفۆنی لەخۆی گرتووە، ڕەنگی پشتەوەی شینە و وێنۆچکەی بێ دەنگکردن و ئەوانەی تەنیشتیشی بە شێوەیەکی گەورەتر لەسەر نێوەڕاستی شاشە ڕیزکراون و لەگەڵ بوونی ناسنامەی پەیوەندی کار لەسەرەوەی شاشە.

google-phone google-phone2

هەروەها لەکاتی هاتنی پەیوەندی دووگمەی وەڵامدانەوەی پەیوەندی بۆ سەرەوە ببە وەڵامدەدرێتەوە و بۆ خوارەوەی ڕاکێشە پەیوەندییەکە دادەخاتەوە. بفەرموو کلیک بکە بۆ داگرتنی بە فایلی APK. بیرت نەچێت پێویستی بە ئەندرۆید ٦ بەرەو سەرە.

[su_youtube url=”https://www.youtube.com/watch?v=sPs4zF4_6bY” width=”460″ height=”300″]
تاگەکان ئەندرۆید گووگڵ
بۆچونی تۆ