ئامێرە هەمەجۆرەکان

کۆمپانیای ئۆپۆ دەستی بەسەر بەشێکی زۆر لە بازاڕەکانی وڵاتی چیندا گرتووە

timthumb

 

کۆمپانیای ئۆپۆ یەکێک لە گەورە کۆمپانیاکانی تایبەت بە بەرهەمهێنانی بەرهەمە تەکنەلۆژیەکان و بە تایبەت مۆبایلی هۆشمەند ڕێژەی فرۆشەکانی خۆی لە بازاڕەکانی چین بۆ چارەگی دووەمی ساڵی ٢٠١٦ ڕاگەیاند.

کۆمپانیای ناوبراو توانیویەتی سەرکەوتوو بێت لە ڕێژەی گەشەکردنی بە شێوەیەکی گەورە و فراون لەکۆتاییەکانی ئەم چارەگە، شایەنی باسە ڕێژەی فرۆشەکانی مۆبایلی ئۆپۆ لە یازاڕەکانی چین لە نێوان مانگەکانی (نیسان مانگی ٤) بۆ مانگی (حوزەیران مانگی ٦)ـی ٢٠١٦ گەیشتۆتە ١٨ ملیۆن مۆبایلی هۆشمەن، بە بەراورد بە هەمان کات لە ساڵی ڕابردوو کە ٨ ملیۆن مۆبایلی هۆشمەند بوو بەمەش تەنیا لەم ساڵدا توانیویەتی ١٠ ملیۆن مۆبایلی هۆشمەند زیاتر بفرۆشێت لە چاو ساڵی پێشووتر.

شایەنی باسە باشترین ئەنجام و فرۆشیش بۆ مۆبایلی ” F1 Plus ” بووە کە لە بازاڕەکانی چین لە ” R9 Plus ” ناسراوە کە توانراوە ٧ ملیۆن دانەی لێ بفرۆشێت لەو کاتەی کە لە مانگی ٣ ئەمساڵ بە فەرمی خراوەتە بازاڕەکانەوە بۆ فرۆشتن.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنەکانی کۆمپانیای ئۆپۆش بێت لە چرکەیەک مۆبایلێکی هۆشمەندی ئۆپۆ دەفرۆشرێت، کە ئەمەش بە پڕ فرۆشترین مۆبایلی هۆشمەند دادەنرێت لە بازاڕەکانی وڵاتی چین لە مانگی ٦.

لە ئێستاشدا ڕێژەی دەست بەسەردا گراتنی بازاڕەکانی وڵاتی چین لە لایەن کۆمپانیای ئۆپۆوە بە ١٦.٢% مەزندە دەکرێت، بە جیاوازی بە هەمان پشکی بازاڕ لە ساڵی ڕابردوو کە تەنیا ٧.٦% بوو.

وڵاتی چین بە یەکێک لە گەورەترین بازاڕەکانی جیهان دادەنرێت لە ڕووی فرۆشی مۆبایلە هۆشمەندەکانەوە ئەمەش بە هۆی ئەو ڕکابەریە سەرسەختەی لە نێوان کۆمپانیا گەورەکانی بەرهەمهێنی مۆبایلە هۆشمەندەکان هەیە، وە کۆمپانیای ئۆپۆ لە مانگی ٦ـی ئەمساڵەوە فڕۆشی ئامێرەکانی بە ڕێژەی ١٢٤.١% گەشەی کردووە، وە پلەی چوارەمی جیهانی گرتووە لە پڕفرۆشی بەرهەمەکان و مۆبایلە هۆشمەندەکانی بۆ چارەگی دووەمی ئەمساڵ لە جیهان و توانیویەتی پشکی بازاڕی بە ڕێژەی ٥.٤% لە گشت جیهان بۆ خۆی مسۆگەر بکات لە گوێرەی دەزگای گارتنر بۆ توێژینەوەکانی بازاڕ.

19 تشرینی یه‌كه‌م، 2016
ئاڤاتار
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له‌ ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له‌ بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به‌ تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه‌ تێكه‌ڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه‌ به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان وده‌مەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕه‌ویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.
269