10
هەواڵ 8, حوزه‌یران 2012

فه‌یسبووك كۆگای به‌رنامه‌ی خۆی به‌ناوی AppCenter كرده‌وه‌ .

ئه‌مڕۆ فه‌یسبووك به‌ فه‌رمی كۆگای به‌رنامه‌ی خۆی به‌ناوی AppCenter ڕاگه‌یاند وله‌سه‌ر هه‌ردوو سیسته‌می iOS وAndroid به‌ 600 به‌رنامه‌وه‌ كه‌وته‌ كار وله‌كاتی ویستنی به‌رنامه‌یه‌ك ڕاسته‌خۆ فیسبووك به‌ره‌و كۆگاكانی App Store / Google Play تۆ ده‌گوازێته‌وه‌ و له‌سه‌ر هه‌ژماری مۆبایله‌كه‌ت ده‌توانیت بچیته‌ ناوه‌وه‌ وبه‌رنامه‌كان دابگریت وئه‌مه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی به‌رنامه‌كان له‌سه‌ر وێب ئیش ده‌كه‌ن واته‌ ته‌نها به‌بوونی وێبگه‌ڕێك ده‌توانیت سود له‌ به‌رنامه‌كانی ناو فه‌یسبووك ببینیت.

فه‌یسبووك كۆمه‌ڵیك ڕێنمای وزانیاری بۆ گه‌شه‌پێدارانی به‌رنامه‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، له‌م لینكانه‌ سه‌ردانیان بكه‌:

http://newsroom.fb.com/News/App-Center-A-New-Place-to-Find-Social-Apps-175.aspx
https://developers.facebook.com/blog/post/2012/06/07/growing-quality-apps-with-the-app-center/

سه‌رچاوه‌ unlimit-tech

بۆچونی تۆ