10
ئەپڵ 31, تشرینی یه‌كه‌م 2016 بۆچوون

ناوی خۆی گۆڕی بۆ ئایفۆن ٧

sim

کۆمپانیایه‌کی فرۆشی ئایفۆن لە ئۆکرانیا بەڵێنی دا ئەگەر ٥ کڕیار ناوی خۆیان بگۆڕن بە ئایفۆن ۷ تەلەفۆنێکی نوێی ئایفۆن ۷ـیان پێ دەدا. پاش ئەم بانگه‌شه‌یه‌ی ئه‌م کۆمپانیایه‌، لاوێکی تەمەن ۲۰ ساڵ هه‌ڵسا بە گۆڕینی ناوەکەی بە ئایفۆن ۷  و توانی ئامێرێکی ئایفۆن ۷ لەسەر به‌ ئه‌نجامگه‌یاندنی داوای کۆمپانیا له‌به‌رامبه‌ردا به‌بێ به‌رامبه‌ر وەربگرێت.

بەرێز Olexander Turin، بۆ یەکەم جار لە شاری کیێفی (Kiev)ـی ئۆکرانیا ئەم کارەی لە جیهان بە فەرمی ئەنجام دا. ئێستا ناوی ئەم بەرێزە بووە بە «(iPhone Sim (Seven». سەرت سوڕنەمینێت، لە وڵاتی ئۆکرانیا کڕینی ئایفۆن ۷ نرخه‌که‌ی ٨٥٠ دۆلاره‌ که‌ لە کاتێک دا گۆڕینی ناو ته‌نها ۲ دۆلاره‌.

زۆرێک لە خزم و کەس و هاورێکانی لەسەرەتاوە باوڕیان نەدەکرد، بەڵام خوشکی “ئایفۆن ۷” بەناوی Tetyana Panina دەڵێت:

لەسەرەتاوە باوڕم نەدەکرد ئەم هەتیوەی برام ئەم کارەبکات. بەڵام کەم کەم باوڕم کرد کە هەر کەس لە جیهان بە جۆرێک خۆی نیشاندەدات و براکەی منیش بەم جۆرە!

تۆرین دەڵێت لە داهاتوو ئه‌گه‌ر ئەم ناوە ببێتە جێگای گاڵته‌ی منداڵه‌کان و هاوسەرەکەم، دەتوانم دیسانه‌وه‌ بیگۆرم.

سەرچاوە

 

تاگەکان ئایفۆن ٧
بۆچونی تۆ