ئامێرە هەمەجۆرەکان
13, تشرینی دووهم 2016
لاپتۆپە سەرەنج ڕاکێشەکەی لێنۆڤۆ ببینە
کۆمپانیای لێنۆڤۆ بەرهەمە نوێیەکەی بە شێوەیەکی زۆر سەرکەوتوو پرۆفیشناڵانە ئامادەکردووە. هەرچەندە کۆمپیوتەرەکانی لێنۆڤۆ بەکارهێنەرێکی زۆریان هەیە و یەکێکن لە هەرە کۆمپیوتەرە باشەکان، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە کۆمپانیای لێنۆڤۆ داهێنان و نوێکارییەکانی لەو بوارە پشت گوێ بخات بەڵکو بە پێچەوانەوە ئەوان لە کارکردن نەوەستاون و هەمیشە نوێکاری دەهێنێتە نێو دنیای تەکنەلۆژیاوە. ئەم کۆمپانیایە کۆمپیوتەرێکی لاپتۆپی دوو لەناو یەکی بەناوی “یۆگا بوک” ڕاگەیاندووە کە کۆمەڵێک کار و ئیش دەکات کۆمپیوتەرە لاپتۆپەکانی تر بەو شێوەیە نەیانتوانیوە ئەم کارانە ئەنجام بدەن. ئەم کۆمپیوتەرە چەند تایبەتمەندییەکی نوێی هەیە و بوونەتە جێگای سەرەنجی بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەری کەسی.
[su_youtube url=”https://youtu.be/fgkszsGGbY4″ width=”460″ height=”300″]
ئەم کۆمپیوتەرە دیزاینێکی قەشەنگ و ناوازەی هەیە و لەڕووی پێشەوەی شاشەیەکی ڕوونی بەرز و لەخوارەوەیشی تەختەکلیک واتە کیبۆردێکی لەمسی بەناوی هالۆ هەیە کە هاپتیک فیدباکی هەیە. هەر لەسەر ئەم کیبۆردە لەمسییە دەتوانیت بە پێنوسی دیاریکراوی یۆگا بووک وێنە و نوسینەکانت بکەیت و بەجوانترین شێوە بیان نەخشێنێت و نوسینەکانت بگوازیتەوە ناو کۆمپیوتەرەکە. ئەوەی ئەم کۆمپیوتەرە جیادەکاتەوە بوونی پادێکە کە بەهۆی ئەم پێنوسە ڕاستییەی لەگەڵ یۆگا بووکەکەیە دەتوانیت چۆن بەشێوەیەکی ئاسایی شت دەنوسیت لەسەری بنوسین و یۆگا بووکیش ڕاستەوخۆ بۆت دەخاتە کۆمپیوتەرەکە و بەمەش بەشێوەیەکی ئاسانتر دەتوانیت تێبینی و نوسینەکانت تۆماربکەیت.
[su_youtube url=”https://youtu.be/QJXdvPC44ZI” width=”460″ height=”300″]
[su_youtube url=”https://youtu.be/74evQRvQ0Ck” width=”460″ height=”300″]
شایەنی باسە ئەم کۆمپیوتەرە بە چەندین شێوە دادەنرێت و هەر لەناوەکەیەوە دیارە وەکو یۆگا بە ئارەزووی خۆت بەپشت و پێش دا بیشکێنەوە و لەگەڵ ئارەزووی خۆت بیگونجێنە.
لەناو پاکەتی ئەم کۆمپیوتەرە جگە لە کۆمپیوتەرەکە خۆی پێنوسێک و پادێکی ١٥ پەڕی و ٣ مەرەکەبی تێدایە بۆ پڕکردنەوەی پێنوسەکە لەکاتی تەواوبووندا.
[su_youtube url=”https://youtu.be/bmjiNHeFcLs” width=”460″ height=”300″]
جێگای باسە ئەم کۆمپیوتەرە دوو جۆری هەیە یەکێکیان بە ئەندرۆید کاردەکات و ئەوی تریشیان بە ویندۆز ١٠ هۆم کاردەکات کە ئەوەی یەکەم هەرزانترە لەوەی دووەم لە ڕووی نرخەوە. لەڕووی تایبەتمەندییەوە وەکو یەکن و هەمان ئەو تایبەتمەندیانەی خوارەوەیان هەیە کە ئاماژەمان پێی کردووە.

تایبەتمەندییەکان:
- پڕۆسێسەر: ئینتێڵ ئەتۆم ١.٤٤ گێگاهێرتز
- ڕام : ٤ گێگابایت
- ڕوونی شاشە : ١٩٢٠ x ١٢٠٠ پێکسڵە
- شاشەکەی لەمسە
- بیرگەی ناوەکی : ٦٤ گێگابایت لەجۆری SSD
- خێرای داگیرساندی کۆمپیوتەرەکە (١٥ چرکە)
- بلوتوز : وەشانی ٤.٠.٠
- سیستەم : ویندۆز ١٠ ، ٦٤ بیتی Windows 10 Home یان ئەندرۆید مارشماڵۆو ٦ی گونجێندراوی لەسەرە