پۆدکاست

ڕادیۆ چاوگ لە زنجیرەیێکی نوێ(ئەڵقەی یەکەم)

چاوگ خۆی وادەناسێنێت :
ئێمە گرووپێکی ئایتی کوردین لەبواری سەرچاوەی کراوەدا دەمانەوێت پەرە بەوبوارە بدەین. قەوارەی ئێمە لەئاستێکی نەگۆڕدا نییە و هەر ئێمە بین، بەڵکو هەرکەسێک کەدەتوانێت لەو بوارەدا سوود بگەیەنێت دەتوانێت لەگرووپەکەدا ئەندام بێت و هەمان دەسەڵات و کردەی ئەوانی تری دەبێت. هیچ شێوەک بازرگانی کردن بەرامبەر بەو زانیاریایەی لێرەوە دەبەخشرێت و بەرامبەر بەئەندامبوونی لەم گرووپە قەدەغەیە و باسێکی نابەجێیە. ئەتوانرێت لەدەرەوەی کاری چاوگ هەر کەس ئارەزوومەندانە ڕەفتاری بەخودی تواناکانی خۆیەوە بکات، بەڵام وەکو چاوگ هەر لە ویکی و لە مەکۆکانیش ڕێگەنادرێت لۆگۆی بازرگانی یان هەڕاجی بازاڕی کەس یان بەڕێوەبەران بکرێت. باوەڕبوون بەفەلسەفەی بەخشینی بێبەرامبەر و ماندووبون لەپێناوی ئامانجێکی مرۆیدا وامان لێدەکات لەهەمان کاتدا هاوڕاو و تەریب بین لەگەڵ بنەماکانی OSL دا ئەمەش بەڕوونی لەخواری ئێرەوە ئاماژەی بۆ کراوە. کرۆکی باسکردنێکی کوردی دەتوانن گنو/لینوکس بخوێننەوە. ئێمە سوپاسی سەردان و ئامادەبوونت دەکەین بۆ خوێندنەوەی دەقەکانمان، هەروەها خۆشحاڵین بەئەندامبوونت، چی لەمەکۆکان بێت یان لەویکی یان لەگرووپی بەڕێوەبردنی چاوگ. هیوادارین ئەو پردەی لەنێوانماندایە پتەوتربێت بۆ ڕاڤەکردنی هەموو وتوێژ و نوسینەکانمان لەبارەی زانستێکی دروستەوە.

لە کارێکی دیکە ، چاوگ پاش ماوەیێک وەستان بەرهەمێکی نوێ بە ناوی پۆدکاسێتی زانیاری ئایتی دەوەشێنێت.ئەم ڕادیۆیە بە دوور لە هەر قەیدێکی فەرمی و ڕۆژنامەوانییە.پێم باشە کە گوێ بیستی ئەم بەرهەمە جوانە ببن.کە مامۆستا سیامەند نەریمان قۆڵی لێ هەڵکردووە .ئەم بەرنامە بەرنامەیەکی مانگانەیە لەسەر دواهەمین هەواڵەکانی ئایتی و یاری و فلیم و دراماکان.

میوانانی ئەم ئەڵقە

  • زەند حوسەین :نووسەر و شارەزای بواری ئایتی لە نۆروەیج.
  • بڕوا عوسمان: ئەندازیاری و وەرگێری بواری ئایتی و بەرنامەسازی.
  • ئاسۆ هاشمی :شارەزا لە فەلسەفەی یاریەکانی ئایتی و دڕاما.

 

ئەم پۆدکاستە لە یوتیوب (ئەڵقەی یەکەم)

19 كانونی یه‌كه‌م، 2016
ئاڤاتار
قەزوان نە تەسبێحی مەلاو قەشەیە، نە مەنجەڵێکی بێ یاپراخ.بەڵکوو شانە هەنگوینی نازپێنەدراوەی کوردەوارییە کە لەسەر گنو لینوکس دەنووسێت. www.Qezwan.ir
36