بابەتی گرینگ 1, كانونی دووه‌م 2017

باشترین ڕێگا بۆ چاککردنی وای فای لە لاپتۆپ و دۆزینەوەی ئەو هێلی وایەرلێسانەی دوورن

زۆرترین بەکارهێنەرانی ئەنتەرنێت ئێستا زیاتر پشت بە هێلەکانی وای فای دەبەستن بۆ ڕاپەڕاندنی کاری ڕۆژانەیان لە دەوام و شوێنە گشتییەکان، بە گەیشتن بە هێلی ئەنتەرنێتیش دوو ڕێگامان هەیە یان ئەوەتا بە کەیبڵ یان وای فای، زۆربەی هەرە زۆریشمان کۆمپیوتەری لاپتۆپ بەکار دەهێنین بەڵام زۆر جار کزی هێلی ئەو ئەنتەرنێتە واتە وایفایەی دەگات پێمان کێشەمان بۆ درووست دەکات، ئێمە لەو بابەتە هەوڵ دەدەن باشترین ئەو ڕێگایانەتان پێ بناسێنین بۆ ئەوەی باشترین و بەهێزترین هێلی وای فات بە دەست بگات بێ کێشە.

١. ڕێگای کارتی وای فای:

کاردی Wi-Fi card پارچەیەکی لکێنراوە بۆ پێشوازی کردن لە هێلەکانی وای فای لە کۆمپیوتەری لاپتۆپ کە چەندین جۆری هەیە بە پێی ئەو کۆمپانیایەی لاپتۆپەکەی لێ بەرهەم دێت، لە هەموو کاتێکدا بەکارهێنەر دەتوانی ئەم کاردە یاخود ئەم پارچەیە بگۆڕێت بە کڕینی کاردێکی وایفای بەهێزتر لەوەی خۆی کە لە توانای داییە پێشوازی یاخود ئەو هێلە وای فایە دوورانە بدۆزێتەوە کە لێت دوورن و پێشتر نەتدەتوانی دەستت پێیان بگات.

هەندێک جار گۆڕینی ئەو پارچەیە ئاسان نابێت چونکە دەبێت تۆ هەمان کاردی وایفای لە هەمان مۆدیل و قەبارە بکڕیت بۆ ئەوەی بتوانێت خۆی بگونجێنێت لەگەڵ لاپتۆپەکەت، وە دەشتوانی کاردی وای فای کۆمپانیای Intel بەکاربێنی لە جێگەی Realtek بە مەرجێک پێشتر لە ئەنتەرنێت گەڕانت بۆ کردبێت کە کامە جۆری کاردی وای فای پشتگیری لە لاپتۆپەکەت دەکات، نابێت ئەوەشمان بیر بچێت کە هەندێک لە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری لاپتۆپ گۆڕینی کاردی وای فایان قەدەغە کردووە لە بەکارهێنەران و ئەگەر ئەم ڕێگایە بگریتە بەر زۆر جار دەبێتە هۆی لە کار کەوتنی Biosـی تایبەت بە کۆمپیوتەرەکەت.

٢. بەکارهێنانی ئامێری وەرگرتنی وایفای دەرەکی:

دەتوانی لە ڕێگەی کاردی وایفای دەرەکی و لە کار خستنی کاردی وایفای ناوەکی ئەم کردارە ئەنجام بدەیت، وە لە ڕێگەی Wi-Fi USBـەوە دەتوانیت لەگەڵ تەواوی ئەو وایفایانە پەیوەست بیت بە باشترین و ئاسانترین شێوە کە پێشتر لە ڕێگەی کاردی ناوەکی لاپتۆپەکە خۆی توانای دۆزینەوەی ئەو وایفایانەی نەبوو، وە ئەم کاردە دەرەکییەش چەندین جۆری هەیە لە بازاڕ و باشترین جۆرەکانیشی نرخی لە نێوان ١٥$ بۆ ٢٠$ـە.

٣. دانیشتن بە لاپتۆپە لەو شێوانەی ناوەندین:

زۆربەی هەرە زۆری ئەو ئامێرانەی بۆ پەخشی هێلی ئینتەرنێت بەکاردێن و ناسراون بە (ڕاوتەر) توانای پەخشی هێلەکان و ئەو مەودایەی هێلەکەی بۆ پەخش دەکات دیاری کراوە، هەندێک جۆریان نەبێت کە ئەوانیش نرخیان زۆر گرانن، بە گشتی لە گشت شوێنەکان ئەو ڕاوتەرانە بەکار دەهێنرێن کە ئاسایین و توانایان سنوردارە، بۆیە هەمیشە وا ئامۆژگاری کراوە کە لەو شوێنانە دانیشین کە کەمترین بەربەستی هەیە و کراوە بێت، واتە شوێنەکە تا ڕادەیەک ناوەندی بێت و بە شێوەیەکی ئاسان بڕوانێتە سەر ڕاوتەرەکە چونکە دیوارەکان و بەربەستەکان دەبنە هۆی لاواز کردن و کەم کردنەوەی مەودای پەخشی ئینتەرنێتەکە.

٤. پێداچوونەوە بە ڕکخستنی پاڕاستنی تەمەنی باتری:

لە سیستەمی وەگەڕخەری ویندۆزدا ١٠ـدا لە بەشی ڕکخستنەکانی پاراستنی هێز Power Saver تایبەتمەندییەک بوونی هەیە بە ناوی Battery Saver لە کاتی کار پێ کردنی لاپتۆپ بەبێ کارەبا ئەوا توانای دۆزینەوەی هێلەکانی ئینتەرنێت بە تایبەت ئەو هێلانەی دوورن سنووردار کراوە، ئەمە بۆ ئەوەی کەمترین ڕێژەی باتری خەرج بێت لە کاتی کار پێکردنی لاپتۆپ بێ کارەبا، وە ڕێگە بە بەکارهێنەر دراوە کە گۆڕانکاری بکاتە لە هەڵبژاردنەکانی ئەو تایبەتمەندییە.

بۆ بەهێز کردنی توانی دۆزینەوەی هێلەکانی ئینتەرنێت لەو کاتانەی بەبێ کارەبا کار بە لاپتۆپ دەکەیت دەتوانیت ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکەیت:

١. لە بەشی خوارەوەی کاتژمێری لاپتۆپەکەت کرتە لەسەر هێمای باتری بکە پاشان کرتە لەسەر Power & Sleep Settings بکە.

٢. پاشان پەنجەرەیەکت بۆ دەکرێتەوە وەرە بەشی خوار خوارەوە نوسراوە (Related Settings) لە ژێر ئەم نووسینە کرتە لەسەر (Additional power settings) بکە.

٣. دواتر پەنجەرەکی ترت بۆ دەکرێتەوە لە بەشی Balanced (Recommended( لە بەرامبەری کرتە لەسەر Change plan settings بکە.

٤. پەنجەرەکی ترت بۆ دەکریتەوە لە خوارەوە نووسراوە Change advanced power settings و کرتەی لەسەر بکە پاشان پەنجەرەکی ترت بۆ دەکرێتەوە لە بەشی On battery هەڵبژاردنەکە بگۆڕە بۆ Maximum Performane و وەک ئەم وێنەیەی لێ بکە:

بۆچونی تۆ