ئامێرە هەمەجۆرەکان
3, كانونی دووهم 2017
لینۆڤۆ ئامێری VRـی بە تایبەتمەندی بەرز و کێشێکی کەمەوە نمایشکرد
وەک دەزانین کۆمپانیای لینۆڤۆ یەکێکە لە باشترین کۆمپانیاکانی درووستکردنی لاپتۆپی کەسی، لە نوێترین هەوڵیدا کە بەنیازە لە سەکۆی Holographic ڕایبگەیەنێت هەروەها دەبێتە بچووکترین ئامێری خەیاڵی ڕاستەقینە(VR) کە ئەم جۆرە ئامێرانە بەشێوەیەکی بەرچاو ڕێژەی کڕینی بەرزبووەتەوە و هەوادارێکی یەکجار زۆری هەیە، کۆمپانیاکانیش کەوتوونەتە ڕکابەری بۆ درووستکردنی باشترین ئامێر تاکو لەوێوە دەستکەوتێکی مادی گرنگ بەدەستبهێنن.
ئەم ئامێرەی لینۆڤۆ بە بەراورد بە ئامێرە VR ـەکانی کۆمپانیاکانی Rift و HTC Vive کێشی کەمترە کە کۆمپانیای لینۆڤۆ ئاماژەی بەوە کردووە کێشی ئەم ئامێرە لە 350 گرام زیاتر نابێت.

لینۆڤۆ ئامانجی ئەوەیە دیزاینێکی جوانتر و خۆشی بەخشێکی زیاتر دابین بکات هاوشێوەی PlayStation VR، کە دوو لێنزی هەستیاری دەبێت لە بەشی پێشەوەی، کە ڕوونی هەریەکێکیان 1440 پێکسڵ دەبێت، کە بەم پێیە بێت لە هەردوو ئامێری VRـی Rift و Vive باشتردەبێت.
تائێستا نمونەی یەکەمی بەفەڕمی نەخراوەتە بەردەستی شارەزایان بۆیە جارێ بڕیاردان لەسەری زووە، هەوادارێکی زۆریش چاوەڕێی ئەم ئامێرەن، هەروەها پێویستی بە کامێرەی دەرەکی نییە.

سەرچاوە:زە ڤێرج، تەقەنیە بیلا حدود.
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.