بابەتی گرینگ 3, كانونی دووه‌م 2017

سبەینێ سۆنی لە پێشانگای CES ۲۰۱۷ دا دەبێت، چۆن ئاگاداری بم و چ بەرهەمێک ڕادەگەیەنرێت؟

سۆنی پشتڕاستی کردووەتەوە کە بەشداری پێشانگای CES ۲۰۱۷ دەکات لە لاسڤێگاس، وە ڕۆژی ٤ی ئەم مانگە کە دەکاتە سبەینێ کۆنگرەی خۆی تێدا گرێدەدات. لێرەدا بزانه کە چۆن بینەری پەخشی ڕاستەوخۆی کۆنگرەکە بیت و هەموو شتێکیش لەبارەی ڕاگەیاندنەکان و دەنگ و باسەکانی بەرهەمەکان بخوێنەرەوە.

بۆ بینینی کۆنگرەکە لە ڕێگەی ئامێرەکەتەوە، کۆمپانیا بەستەری فەرمی و تایبەتی ئامادە کردووە، کە بانگەشەی فەرمی بۆ دەکات، لەکاتی خۆیدا و بە شێوەیەکی ڕێک و پێک لە پەڕەکانمان بڵاوی دەکەینەوە.. یاخوود کەی ئای تی ئێن بکە بە سەرچاوەی خۆت کە شتانی زانیاری بە شێوەی بابەت و ڕووماڵ و گواستنەوەی کۆنگرەکە دەبێت.

سۆنی له پێشانگای ئەمساڵیشدا وەکو ڕکابەرێکی گەورەی کۆمپانیاکانی تر دووبارە بەرهەمانێکی تر بڵاودەکاتەوە (ئەگەر دەنگۆکان ڕاست و دروست دەرچوون). زۆرترین چاوەڕوانی و دەنگۆکان لەسەر ڕاگەیاندنی مۆبایلی نوێیە لەلایەن کۆمپانیاکەوە.. بە سەیر کردن و کۆکردنەوەی هەموو ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە ڕۆڵی کۆمپانیاکە لە پێشانگاکە، ئەوا سۆنی نیازی وایە له کۆنگرەکەی سبەینێیدا دوو مۆبایلی نوێ ڕابگەیەنێت.. ئەوترێت دوو مۆبایلە نوێیەکە دوو ژمارە مۆدێلی نوێی دەبێت، کە ژمارە مۆدێلی G3112 و G3121ـن، زانیاریەکی تری ئەوتۆ نیە سەبارەت بە مۆبایلەکانی کۆنگرەکە.

ئامێرێکی تری گرنگی سۆنی کە چاوەڕێی دەکرێت کاتژمێری زیرەکی ٤ Smart Watch  ـە، ئەویش دوای دوو ساڵ ڕاگەیاندنی کاتژمێری Smart Wach ۳، زانیاری ئێستا و دڵنیا ئەوەیە کە کاتژمێرەکە بە وەشانی نوێی Wear ۲.۰ ڕادەگەیەنرێت.

بێگوومان ڕۆڵی سۆنی لە CES دا بێ نمایشکردنی تێلەفزیۆنێکی ناوازە تێنەپەڕیوە، هەروەکو ئەوەی پێشتر ئاماژەمان پێیدا، سۆنی دەیەوێت نەوەستێت له ڕکابەری کۆمپانیا گەورەکانی تر لە بواری تێلەفزیۆندا، بەتایبەتی ئێڵجی و سامسۆنگ.سۆنی نیازی وایە تێلەفزیۆنێکی نوێ ڕابگەیەنێت بە تەکنەلۆژیای OLED و ڕوونی 4k بە دوو قەبارەی جیاواز ئەویش قەبارەکانی ٥٥ – ٦٥ـن. دووبارە زانیاریەکی باش نیە لە باسی تێلەفزیۆنیشدا.

تاگەکان CES2017 کۆنگرە
بۆچونی تۆ