ئەندرۆید
18, كانونی دووه‌م 2017
چۆن مۆبایله ئه‌ندرۆیده‌که‌ت بکه‌یته‌وه ئه‌گه‌ر تێپهڕە وشەکەت لهبیرچوویەوە؟

هه‌ندێک جار کێشه‌ی بیرچوونى تێپهڕە وشه‌مان بۆ دروست ده‌بێت له مۆبایله‌کانمان به‌تایبه‌تی ئه‌و مۆبایلانه‌ی که به سیسته‌می وه‌گه‌ڕخه‌ری ئه‌ندرۆید کار ده‌که‌ن، خەم مەخۆ! لەم بابەتە و لە کەى ئاى تى ئێن چارەسەرەکەى وەدەست بخە!
کۆمپانیای (گوگڵ)ى ئەمریکى، به‌رهه‌مێکی هه‌یه به‌ناوی (ئه‌ندرۆید دیڤایس مانه‌جه‌ر) کە تواناى کردنى چوندان کارى هەیە، گرنگترینیان گه‌ڕاندنه‌وه‌ی تێپه‌ڕەوشه و دیاریکردنی شوێنی مۆبایله‌که‌ته.
چۆن تێپه‌ڕ وشه‌ی مۆبایله‌که‌ت بگه‌ڕێنیته‌وه؟
له مۆبایلێکی دیکه‌دا که مه‌رجه به سیسته‌می ئه‌ندرۆید کاربکات ئه‌م لینکه بکه‌ره‌وه – کرتە بکە – ئیمەیڵەى که له مۆبایله‌که‌تدا به‌کارتهێناوه بینوسه، بەڵام دەبێت ئەو ئیمەیڵە بێت کە لەسەر ۆبایلەکە جێگیرکراوە، خۆ ئەگەر ئەو نەبێت ئەوا سەرکەوتوو نابێت!
که ئه‌و لینکه‌ت کرده‌وه و ئیمەیڵ و تێپه‌ڕوشه‌ت نوسی و چویته ناوه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌که سێ هه‌ڵبژاردنت دێته به‌رده‌ست ئه‌وانیش بریتین له (lock , ring , change password of your device) تۆ هه‌ڵبژاردنی دووه‌م هه‌ڵبژێرە واتە هەڵبژاردەى (Lock).
پاشان تێپه‌ڕوشه‌ی نوێ داوا ده‌کات و ده‌ینوسیت، ئێستا کاره‌که‌ت به سه‌رکه‌وتوویی ئه‌نجامدا و تێپه‌ڕوشه‌ی مۆبایله‌که‌ت گۆڕی.

دەتوانن سوود لەم گرتە ڤیدیۆییە وەربگرن:
[su_youtube url=”https://www.youtube.com/watch?v=yB3UASnCzsg” width=”460″ height=”300″ class=”https://www.youtube.com/watch?v=yB3UASnCzsg”]