ئامێرە هەمەجۆرەکان 19, كانونی دووه‌م 2017

ئێڵ جی وادەی ڕاگەیاندنی مۆبایلە نوێیەکەی ئاشکراکرد

هەروەکو ئەوەی کە چاوەڕوان دەکرا لە کۆتاییدا کۆمپانیای ئێڵ جی بە فەرمی وادەی ڕاگەیاندنی مۆبایلە نوێیەکەی ئاشکرا کرد لە ڕێگای بڵاوکردنەوەی وێنەیەک و ئاماژەدان بە چەند دروشمێک، هەروەکو لە وێنەکەشدا دەردەکەوێت مۆبایلەکە لە ڕێگای ئەنجامدانی کۆنگرەیەکەوە ڕادەگەیەنرێت کە بڕیارە ٢٦ ی مانگی داهاتوو ئەنجامی بدات، ئەوەش  ڕۆژێک بەر لە دەستپێکردنی چالاکییەکانی کۆنگرەی جیهانی مۆبایلە بۆ ئەمساڵ (MWC 17).

چاوەڕوان دەکرێت مۆبایلەکە ناوی LG G6 بێت و خاوەن تایبەتمەندییەکی بەرز بێت، پێشبینیش دەکرێت کە G6 ببێتە یەکەمین مۆبایل کە شاشەیەک بە ڕوونی +QHD لەخۆبگرێت بە پانتاییەکی فراوان لە جۆری 16:9 و بە وردی 3200×1800، ئەوەش نزیکەی چوار جار ڕوونترە لە جۆری +HD.

ئەمە جگە لەوەی کە چاوەڕوان دەکرێت مۆبایلەکە خاوەن بەرگرییەکی بەهێز بێت دژی ئاو و خۆڵ و تۆز، لەگەڵ پشتگیری کردن لە بارگاویکەرەوەی بێ تەلی خێرا و کارکردن بە پێشکەوتووترین پڕۆسێسەر لە جۆری Snapdragon 83، کەواتە دەبێت چاوەڕوانی کۆمەڵێک کۆنگرەی گرنگ بین لە مانگی داهاتوودا، ئەویش لە چوارچێوەی چالاکییەکانی کۆنگرەی جیهانی مۆبایل (MWC 17)، کەی ئای تی ئێن هەوڵ دەدات دەنگۆ و کۆنگرەکان بگوازێتەوە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ