ئینتەرنێت
19, كانونی دووهم 2017
وەشانی نوێی وێبگەری ئۆپرا بەناوی Opera Neon بڵاوکرایەوە
زۆربەی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت ئاشنابووە بەناوی ئۆپرا لای زۆربەمان ئاشکراییە کە لە ساڵانی پێشوو ئەم نەرمەکاڵایە بە یەکێک لە وێبگەرە بەهێزەکان هەژماردەکرا، ئەمجارە گەشەپێدەرانی ئەم نەرمەکاڵایە نوێ ترین وەشانیان بۆ هەردوو سیستەمی ماک و ویندۆز بڵاوکردەوە لەسەر هەمان ماتۆڕی کرۆمیوم ی گووگڵ کرۆم داڕێژراوە ،ئەم نەرمەکاڵایە ئەمجارە کراداری زۆری هەیە و وە زۆربەی تایبەتمەندیەکانی جیاوازە لە وێبگەرەکانی تر، وەک گووگڵ کرۆم و فایەرفۆکس هتد.
جێگای ئاماژەیە جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێکار ( جان ) لە لێدوانێکی بۆ میدیاکاندا ئاماژەیە بە وە دەکات کە ، ئەم وەشانە بە بۆنەوەی تیپەربوونی ٢٠ ساڵ بەسەر وێبگەڕی ئۆپرایە و هەوڵێکی زۆرمانداوە وەک کاتێکی باشمان تەرخانکردووە بۆ ئەوەیە ئەمجارە وەشانێک بخەینە بەردەم بەکارهێنەرانمان کە جیاواز بێت لە وەشانەکانی پێشوتر و جیاواز بیت لە وێبگەرەکانی تر ئەوەی جێگای دلخۆشکەرە ئەمجارە بە ڕووکارێکێ نوێییەوە و تایبەتمەندی جیاواز ئەم وەشانەمان خستۆتە بەردەمی بەکارهێنەرانمان، بۆ ئەوەی لە کاتی بوونی هەر کەم وکوریەک بەکارهێنەرانمان دەتوان ڕاو بۆچوون و پیشنیارەکانیان بنێرن بۆمان دواتر ئێمەش لە وەشانی داهاتوودا تەواوی هەلە و کەم و کوری چارەسەر دەکەین بۆ ئەوەی هەموو بەکارهێنەرانمان زیاتر سود لە وێبگەرەکەمان وەربگرن کە ساڵانێکی زۆرە ئەم وێبگەرە هەمیشە خزمەتی بە بە بەکارهێنەرانی خۆی کردووە.
هەندی لە تایبەتمەندیەکانی لەم وەشانەدا بوونی هەیە.
1- گەرانێکی پێشکەتوو هەیە کە لەسەرەوە بۆشاییەکی گەران هەیە کە پشتگیری باشترین گەرۆکەکانی وەک یاهوو، گوگڵ، بینگ دەکات.
2- یەکێ تر لە تایبەتمەندیەکانی تر ئەوەیە کە توڵئامرازێکی هەیە کە لەلای دەستە چەپەوە لەخۆ گرتووە ( وێنەکان و داگرتن ، ڤێدیۆ لێدەر، چەنداندان خزمەت گوزاری تر.
3- یەکێکی تر لە تایبەت مەندییەکانی تر پەرەی دەسپێکی کە دەکەینەوە هەمان وێنەی روومێزی کۆمپیوتەرەکەمانە.

ئەمەو چەندان تایبەتمەندی تر ئێوەی خۆشەویست دەتوان ئێستا بۆ هەردوو سیستەمی وەگەرخەری ماک و ویندۆز دایبەزێن تاوەکو سود لەم وێبگەرە وەربگرن چونکە ئەمجارە ئەم وێبگەرە جیاواز لە وێبگەرەکانی تر کۆمەلێک تایبەت مەندی ناوازەی خستۆتە بەردەم بەکارهێنەرانی
کرتە لێرە بکە بۆ دابەزاندنی وێبگەرەکە
سەیری ئەم گرتە ڤیدیۆیە خوارەوە بکەن بۆ چۆنیەتی دابەزاندن وێبگەری ئۆپرا
[su_youtube url=”https://www.youtube.com/watch?v=THRUHNcXUuQ” width=”460″ height=”300″ class=”https://www.youtube.com/watch?v=THRUHNcXUuQ”]
شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یهكێكم له دامهزرێنهرانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم بهشێوهیهكی گشتی لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم پهرهسهندی ههردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.