ئەپ و نەرمەکاڵا 19, كانونی دووه‌م 2017

نەرمەکاڵایەک بۆ دەستکاری کردنی وێنە و ڤیدیۆکان بۆ سیستەمی ئەندرۆید

نەرمەکاڵاکانی دەستكاریكردنی ڤیدیۆ و وێنە زۆرن هەریەکە  و تایبەتمەندی خۆیان هەیە،لەگەڵ بەرەوپێشچوونی تەکنەلۆژیا، دەبینن ئەم جۆرە نەرمەکاڵایانە ڕۆژ بەڕۆژ ڕوو لەزیاد بوون دەكات،بۆیە بە پێویستم زانی لە بابەتی ئەمجارەشمدا ئاشناتان بکەم بە یەکێک لەو نەرمەکاڵایە بەهێزە کە تایبەتە بە دەستكاریكردنی ڤیدیۆ و وێنە،بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، کە لە رێگای ئەم نەرمەکاڵایەوە دەتوان زۆر بە ئاسانی وێنە و میوزیک و فلتەر و چەندین کاریگەری بۆ ڤیدیۆکان زیاد بکەیت، وە لە هەمانکاتدا دەتوانیت ئەم ڤیدیۆیەیی دەستکاری دەکەیت و دەتوانیت بە ئاسانی هاوبەشی پێ بکەیت لە تۆرەکۆمەڵایەتیەکان.

ئەوەی ئەم نەرمەکاڵایە لەگەل نەرمەکاڵاکانی تر جیادەکاتەوە ئەوەیە کە تایبەتمەندی زۆر جیاوازی هەیە.

1- دەستکاری کردنی ڤیدیۆ و گۆرینی ڤیدیۆکە بۆ ئەو جۆرە فۆرمەتەی دەتەویت، بە تایبەتی گۆرینی بۆ دەنگ بە فۆرماتی mp3

2- کەمکردنەوەی قەبارەی ئەو ڤیدیۆیەی دروست دەکەیت بەبێ تێک چوونی کوالیتئ ڤیدیۆکە

3- وە گۆرینی ڤیدیۆ بۆ چەندین فۆرماتی ڤیدیۆی وەک ( mp4, mkv, mov, mpeg, mpg, avi, flv, wmv. )

4- دانانی دەنگ بۆ ڤیدیۆ و دانانی چەندان ئیفێکت و فلتەری جۆراو جۆر

ئەمە و چەندان تایبەتمەندی تر ئەم نەرمەکاڵایە ئیستا دەتوان بەکارهێنەرانی سیستەمی وەگەرخەری ئەندرۆید دایبەزێن.

 

کرتە لێرە بکە بۆ دابەزاندنی

 

بۆچونی تۆ