10
سۆنی 26, كانونی دووه‌م 2017

لەوانەیە سۆنی ٥ جۆر مۆبایلی زیرەک لە کۆنگرەی جیهانی مۆبایل ڕابگەیەنێت.

سۆنی، ئەو کۆمپانیای کە لەم ساڵانەی دوواییدا بۆ بازاڕی مۆبایلەکانی تێیدەکۆشی، ئێستا لەو بیرەدایە کە ٥ جۆری مۆبایل لە یەک کاتدا ڕابگەیەنێت. بەڵێ ٥ جۆر! ئەمەش لە ڕاپۆرتێک له دزەکاریەکان کە لە یابانەوە بڵاوکراونەتەوە، وە دەشڵێت ئەم ٥ مۆبایله لە مانگێکی تر و له کۆنگرەی جیهانی مۆبایل (MWC) ڕادەگەیەنرێن.

ساڵانی ڕابردوو سۆنی هەوڵی داوە زیاتر پەرە بە بازاڕەکانی مۆبایلی هۆشمەندی بدات، بەڵام لەو ئاستەدا نەبوو کە دەیویست. لەمساڵدا مۆبایلی ئێکس زێد به پڕفرۆشترین مۆبایلی سۆنی دانرا و یەکێک بوو لە ۱۰ پڕۆفرۆشترین مۆبایلەکانی ساڵی ۲۰۱٦، سەرەتایەکی باشبوو بۆ بازاڕ و خواستی کۆمپانیاکە، بەڵام هێشتا نەگەشتووەتە ئەو ئاستە کە سۆنی خۆی دەیەوێت.

دزەکاریەکان تا ئێستا ناوەکانی ٥ی مۆبایلەکەی سۆنیان دیارنەکردووە، جگە لەوەی دەوترێت کە نەوەیەکی نوێی زنجیرەی ئێکسن. بەڵام لێرەدا شتێکی گرنگتر هەیە، کە دەڵێن مۆبایلەکان تایبەتمەندی ناوازە و بەرز له خۆ دەگرن، کە تایبەتمەندیەکانی ڕامی ٦ گێگابایتی دەبێت یاخوود ٤، بە پڕۆسێسەری نوێ و ئاستبەرزی سناپدراگۆن ٨۳٥ کاردەکات، ڕوونی ڕوونماکەی ۳٨٤۰ × ۲۱٦۰ دەبێت، واتا بە ڕوونی ٤ک و بە قەبارەی ڕوونمای ٥.٥ ئینج!

بەڵام دووبارە باسیش لەوە دەکرێت کە تایبەتمەندیەکانی مۆبایلەکە ئەو تایبەتمەندیانە لە خۆ ناگرێت، بەڵکو تایبەتمەندی نزمترن. کە پڕۆسێسەری هێلیۆ پی ۱۰ی مێدیاتێکە و ڕوونی ڕوونماکەی جۆری کواد ئێچدی دەبێت ۲ک.

بە بیرهێنانەوە: کاتی کۆنگرەی سۆنی ۲۷ی مانگی داهاتوو دەبێت دوای کۆنگرەکەی مۆتۆرۆلا کە دەکاتە ڕۆژی دووشەممە. دەروازەکانی پێشوازی کۆنگرە لە کاتژمێر ٨:۱٥ دەکرێنەوە و کۆنگرەکەش دوای پازدە خولەک لە پێشوازی کردن دەستپێدەکات.

باس و خواست بۆ کۆمپانیاکان نەبڕاوەن، کەی ئای تی ئێنی هەمیشە باوەڕپێکراو بە پێی ئەو توانایەی هەیەتی له دوای فێرکاری و زانیاریەکانی، ڕووماڵ و زانیاریەکانی کۆنگرە و کۆمپانیاکان لە کۆنگرەی جیهانی مۆبایلدا دەگوازێتەوە و خوێنەران ئاشنا بە زانیاری و ڕووداوەکان دەکات، چاوەڕێ بن!

بۆچونی تۆ