ئەپ و نەرمەکاڵا 30, كانونی دووه‌م 2017

مۆزێلا وێبگەڕی فایەرفۆکس فۆکەس بە ٢٧ زمانەوە بڵاوکردەوە.

وەک دەزانین مۆزێلا کۆمپانیایەکی گەورە و جیهانییە. ئەم کۆمپانیایە ناوبانگێکی زۆری هەیە لە تەواوی جیهاندا و چەندین بەرهەمی هەیە. یەکێک لە بەرهەمەکانی ئەم کۆمپانیایە ناوی فایەرفۆکسە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وەشانی ژمارە ٥١ی بۆ سیستەمی ویندۆز وەشێندرا. ئەگەر بەکارهێنەری ئینتەرنێت بیت بە دڵنیاییەوە دەزانیت کە فایەرفۆکس وێبگەڕێکی بەهێزە و ڕکابەری لەگەڵ کرۆم و وێبگەڕەکانی دیکەدا دەکات. ئەم بەرهەمەی مۆزێلا بۆ سیستەمەکانی (ویندۆز، ئای ئۆ ئێس، ماک ئۆ ئێس و ئەندرۆید) بەردەستە.

لەماوەی ڕابردوودا کۆمپانیا بەهێزەکە تایبەتمەندییەکی بۆ وێبگەڕەکەی لە سیستەمی ئای ئۆ ئێس زیاد کرد بە ناوی (فایەر فۆکس فۆکەس) ئەم تایبەتمەندییە بۆ چەند مەبەستێک بەکاردێت کە ئەوانیش بریتین لە (بلۆک کردن، بلۆک کردنی ڕیکلامی ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پاراستنی نهێنیەکانی وەک تێپەڕەوشە).

ئەم تایبەتمەندییە لە ساڵی ٢٠١٥ ڕاگەیەندرا وە سودێکی زۆری هەبوو، بەڵام تەنها بەزمانی ئینگلیزی بەردەست بوو. مۆزێلا هەستی بەو بۆشاییە کرد کە لەو تایبەتمەندییەدا هەبوو، بڕیاریدا بە زیادکردنی ٢٧ زمان بۆ تایبەتمەندییەکە. ئێستاش دوای تێپەڕ بوونی ٢ ساڵ بەسەر ڕاگەیاندنی ئەو تایبەتمەندییە مۆزێلا هەستا بە نوێکردنەوەی فایەرفۆکس فۆکەس و دانانی ٢٧ زمانی جیاواز بۆ ئەو بەرهەمە کە بریتین لە زمانەکانی (عەرەبی، ئازەربایجانی، وێڵزی، ئەڵمانی، ئینگلیزی (ئەمەریکی)، ئیسپانی، کابیلی، چیلی، فەڕەنسی، هەنگاری، چیکی، ئەندەنوسی، ئیتاڵی، یابانی، هۆڵەندی، پۆڵەندی، پورتوگالی، بەڕازیلی، ڕووسی، سونگای ، سلوڤاکی، سلوڤێنی، سویدی، تورکی، ئیسپرتانۆ، ئۆکرانی و چینی).

لەڕاستیدا فایبەرفۆکس فۆکەس شۆڕشێکی نوێیە لەوێبگەڕدا چونکە لە ئێستادا و لەو تۆڕە جەنجاڵەی ئینتەرنێت هەمیشە هەست بە ناپارێزراوی دەکەین و فایەرفۆکس فۆکەسیش هاوکارە لەوەی ئینتەرنێت بەکاربێنیت بەشێوەیەکی پارێزراو بەبێ ئەوەی ماڵپەڕەکان شوێنت بکەون و بزانن لەکوێیەوە ئینتەرنێت دەکەیت و ئینتەرنێتێکی پاک و خاوێن و دوور لە ڕیکلام و شتی بێزارکەر.

لێرەوە فایەفۆکس فۆکەس بۆ ئای ئۆ ئێس دابگرن. کلیک بکە بۆ داگرتن.

بۆچونی تۆ