ئای ئۆ ئێس

ئەپی LastPass، بۆ بەڕێوەبردنی وشەی نهێنی هەژمارەکانت له هەموو تۆمارەکان بە ئاسایشێکی بەهێز

بە دڵنیاییەوە هەژمارەکانت زۆرن و ئیمەیڵ و وشەی نهێنیان لەوانەیە جیاوازبن، لەوانەیە قورس بێت کە هەموو ئەو ژمارە و وشە نهێنیانە له مێشکتدا بهێڵیتەوە و هەمیشە لە یادت بێت، بەڵام تۆ ڕێگەی نوسینەوەی وشە نهێنیەکانت گرتووەتە بەر بە شێوەی تێبینی، بەڵام ئایا بیرت کردووەتەوە کە وشە نهێنیەکانت لە ئاستێکدایە کە ئاسایی نیە لە تەنها ئەپێکی تێبینی هەڵیانبگریت!؟ بێگوومان بۆ ئەم مەبەستەش ئەپی تایبەت هەیە.

ئەپەکان بۆ پاراستنی وشە نهێنیەکان زۆرن و باشترینیشیان تێدایە، کە ئەپێکن دەتوانیت تیایاندا وشەی نهێنی و ئیمەیڵەکانت تیایاندا بەڕێوە ببەیت، ئەو ئەپانە ئاسایشێکی باشت بۆ پەیدا دەکەن کە وا دەکەن وشە نهێنیەکانت زیاتر پارێزراوتر بێت وەک لەوەی له ناو ئەپێکی سادەی نوسینی تێبینیەکان بێت. بۆ ئەم مەبەستە ئەپی LastPass بناسە، بەڕێوەبەرێکی ڕاستەقینەی هەژمارەکانت بە شێوەیەکی دڵسۆزانە.

ئەپی لاستپاس لە ئەپە ناسراوەکانی پاراستن و ئاسانکاری بۆ وشە نهێنیەکان، کە ڕێگەت دەدات وشە نهێنیەکانت زەخیرە بکەیت و هەموو ئەو تۆمارانەی کە دەیکەیت لە ئیمەیڵەکانی هەژمارەکان یان ئیمەیڵە بانکیەکاندا هەڵبگریت بە شێوە ئاسایشێکی نایاب. جگە لەمە، لاستپاس یارمەتیدەرت دەبێت لە دروستکردنی باشترین و بەهێزترین وشەی نهێنی، کە ئەمەش یەکێکە لە تایبەتمەندیەکان. هەروەها لاستپاس دەتوانێت خانەکانی تۆماربوون لە هەر شوێنێک پڕ بکاتەوە بە شێوەی خۆکار.

داخستن و ئاسایشی ئەپەکە خۆی لە وەرگرتنی پەنجەمۆر و وشەی نهێنی کەسەکەدا دەبینێتەوە و ئەمەش لە پێناوی پاراستن و پارێزگاری زانیاری بەکارهێنەر، ئەمە جگە لەوەی کە چەندەها جۆری تر لە دانانی وشەی نهێنی و دڵنیاییکردنەوە لە خۆدەگرێت. جگە لەوەی کە دەتوانیت ئەپی لاستپاس بە پەنجەمۆر دابخەیت، دەتوانیت وشەی نهێنی + پەنجەمۆر بۆ هەژمارەکانیش دابنێیت، تایبەتمەندی زیاتر و زیاتر… ئەپەکە بۆ ماوەی ٦۰ ڕۆژ بە خۆڕایی وەشانی پریمیەمت بۆ بەردەست دەکات، دوای ئەوە پێویستە بڕە پارەیەک بدەیت، کە نرخی ۱۲ دۆلارە بۆ ماوەی یەک ساڵ، ئێستا بۆ ئامێرەکەتی دابگرە.

5 نیسان، 2017
ئاڤاتار
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.
498