ئای ئۆ ئێس 26, نیسان 2017

بە ڤیدیۆ بینەری یەکەم نمایشی جەیلبرەیکی iOS10.3.1 بن لەلایەن گروپی پانگو

بەگوێرەی ڤیدیۆیەک کە لەسەر ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان بڵاوکراوەتەوە دەردەکەوێت کە گروپی پانگو لە کۆنگرەیەک نمایشی جەیلبرەیکی ئای ئۆ ئێسی ١٠.٣.١ لەسەر ئایفۆن ٧ دەکەن.

شایەنی باسە، بەکارهێنەرێکی تۆڕی وەیبو بەناوی Min(Spark) Zheng هەندێک وێنەی کۆنگرەی Janus Mobile Security & Threat Intelligence Platform Release لەو تۆڕە بڵاوکردوونەتەوە کە تێیدا دەردەکەوێت کە گروپی پانگو نمایشی ئەوە دەکەن کە جەیلبرەیکی دوایین وەشانی ئای ئۆ ئێسیان کردووە و لەسەر دوایین بەرهەمی ئەپڵ کە ئایفۆن ٧ـە.

لەخوارەوە بینەری ڤیدیۆکەبن کە لە کۆنگرەکە وەرگیراوە:

 

جێگەی باسە، دەنگۆی ئەوە هەیە کە بەمزووانە تەنانەت هەندێک دەڵێن هەفتەی داهاتوو گروپی پانگو ئەو جەیلبرەیەکە بڵاوبکەنەوە بەڵام بۆ دووپاتکردنەوە ئەوا پێویستە گروپی ناوبراو جەخت لەوە بکەنەوە و دەنگۆکان پشت ڕاست بکەنەوە. بەمەش جارێ ڕوون نییە کەی ئەم جەیلبرەیکە دەوەشێندرێت.

بۆ ئەوەی ئاگاداری دوایین زانیارییەکان بن لە فەیسبووک و تویتەر و ئینستەگرام و تێلەگرام لەگەڵمان بن.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ