ئەپڵ
27, نیسان 2017
بینەری فرۆشگا تازەکەی ئەپڵ بن لە دوبەی بەناوی Apple Dubai Mall

ئەپڵ هەمیشە ویستویەتی سەرەنجی من و تۆ ڕابکێشێت و ئەمەشی لە هەموو بەرهەمەکانیدا ڕەنگیداوەتەوە تەنانەت لە دیزایینی فرۆشگانیشدا. ئەوەتا ئەوەی لە دوبەی بە ئەنجامی گەیاندووە وەکو هەر کارێکی تری سەرەنج ڕاکێش و نایابە و ناوی Apple Dubai Mallـی لێندراوە. ئەمڕۆ ئەپڵ بەفەرمی ئەم فرۆشگایەی کردەوە و یەکەمین فرۆشگایەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
شایەنی باسە فرۆشگاکە ١٨٦ پێ بەرزە و لەڕووی پێشەوەی چەند باڵێکی توانست بە سۆلەری هەیە کە بەگوێرەی گۆڕینی باردوخۆی ژینگەیی دەگۆڕێن.

خاتوو Angela Ahrendts جێگری سەرۆک لەبەشی فرۆشگا دەڵێت “ئێمە فرۆشگاکانمان بە شەقامێکی مۆدێرن دەزانین بەوەی کە کڕیاران بێن بۆ بازاڕکردن و هەروەها شوێنێکی سروش بەخشین و فێربوون و تێکەڵبوون لەگەڵ ئەو کەسانەی کە لەبواری خۆیانن” و هەروەها لە درێژەی وتەکانیدا دەڵێت ” ئێمە شۆکۆمەندین بەوەی کە ماڵێکمان هەیە لە یەکێک لە سەرەنجڕاکێشترین شوێنەکانی جیهان”
[su_youtube url=”https://youtu.be/bRxhJjvMAyo” width=”500″ height=”300″]
ئەمانەی خوارەوە چەند وێنەیەکن:

سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!