10
ئینتەرنێت 9, ئایار 2017 بۆچوون

ئینستەگرام بڵاوکردنەوەی وێنەی لەسەر وێب بۆ مۆبایل بەردەست کرد

ئەمرۆ بەفەرمی لە هەوڵێکی نوێیاندا، ئینستەگرام بڵاوکردنەوەی وێنەی لەسەر وێب بۆ مۆبایل لەسەر تۆڕەکەی بەردەست کرد.

مەبەست لەوە ئەوەیە لەمەودوا بەبێ ئەپی ئینستەگرام و ڕاستەوخۆ لەڕێگەی یەکێک لە وێبگەڕەکانی وەکو کڕۆم و سەفاری و فایەرفۆکس ئینستەگرام بکەیتەوە کە پێشتر تەنها دەتتوانی لایک و شەیر و کۆمێنت بکەیت بەڵام لەمڕۆوە هەر لەسەر وێب دەتوانی وێنەکانت بەبێ ئەپی ئینستەگرام بڵاوبکەیتەوە. بەداخەوە تا ئێستاش ناتوانیت بەبی ئەپەکە لەسەر وێب ڤیدیۆ بڵاوبکەیتەوە و پەیامی ناسراو بە دایرێکت بنێریت و هەروەها چیرۆکەکان واتە Stories و فلتەرەکانیش بەردەست نین.

بەهیوای ئەوەی ڕۆژێک لەڕۆژانیش بۆ کۆمپیوتەر بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ و زۆر شتی تری ئینستەگرام چالاک ببێت و بتوانین بەبی ئەپ لەسەر ئینستەگرام و لەسەر کۆمپیوتەرەکانمان وێنە و ڤیدیۆ لەم تۆڕە بڵاوبکەینەوە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ