مۆبایل و تابلێت
20, ئایار 2017
زانیاری دزەپێکراو لەسەر مۆبایلێکی نوێی ئەسوس بەناوی X015D بڵاوکرایەوە

بەم دواییانە هەواڵ گەلێکی زۆر ده‌رباره‌ی تایبه‌تمه‌ندیە دزه‌پێکراوه‌کانی مۆبایله بڵاونه‌کراوه‌کان ده‌بیستین، هۆکاری ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی مۆبایل لە هەر سێ ئاستی نزم و مامناوەند و بەرز ڕۆژ بەڕۆژ لە زیادبووندان بە شێوەیەک هەموو چەند مانگێکی لە هەر یەک لە ئاستەکان مۆبایل دەبینین لەلایەن کۆمپانیا جۆراوجۆرەکان و کێبەرکێکەش گەرموگوڕە. ئه‌مرۆ باس له زانیاری دزه‌پێکراوی مۆبایلێکی نوێی ئەسوس ده‌که‌ین که ناوی Asus_X015D و لەلایەن TENAA کە ناوەندێکی پێدانی بڕوانامەیە بە کەلوپەلەکان لە وڵاتی چیندا وێنه و تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م مۆبایله دزهیپێکراوە و گومان دەکرێت ئەم مۆبایلە ASUS Zenfone Go 2 یان Asus Zenfone 4 Max بێت.
شایەنی باسە، پڕۆسێسەری ئه‌م مۆبایله ٨ ناو‌کی ده‌بێت به خێرایی ١.٥ گێگاهێرتز، وه ڕوونماکه‌ی ٥.٥ ئینج ده‌بێت به ڕوونی HD و هەروەها ڕامی مۆبایله‌که ٤ یان ٣ گێگابایت ده‌بێت و بیرگه‌که‌شی ٣٢ گێگابایت یان ٦٤ گێگابایت ده‌بێت، واته چەند بژاردەیەک لەبەردەمی کڕیار هەیە لەکاتی کڕینی ئەم مۆبایلە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، پێدەچێت کامێرای ئەم مۆبایلە دوانە بێت و هەریەکەیان ١٣ مێگاپێکسڵ بن و کامێرای سێلفی مۆبایله‌که‌ش ٥ مێگاپێکسڵ بێت. دووریەکانی مۆبایله‌که ١٥٤.٤ x ٧٦.٦ x ٨.٨٥ ملی مه‌تر و کێشەکەیشی ١٧٥ گرام بێت. وه چاوه‌ڕوان ده‌کرێت سیستەمی وەگەرخەری ئەندرۆید وه‌شانی ٧.٠ نوگه‌تی له‌سه‌ر جێگیر کرابێت و توانستی پاتریه‌که‌شی بگاتە ٤٨٥٠ ملی ئه‌مپێر/ کاتژمێرێکدا. وه مۆبایله‌که‌ش وه‌ک زۆربه‌ی مۆبایلە زیره‌که‌کانی تر په‌نجه‌مۆری لەبەشی پێشەوەی مۆبایلەکە دابنرێت.
تا ئێستا نرخی نەزاندراوە و پێ دەچێت بەمزووانە لەلایەن ئەسوسەوە بەفەرمی نمایشی بکرێت و نرخیشی دیاری بکرێت.