پڕۆژە و چالاکییەکان 11, ته‌مموز 2012

|پڕۆژە| تەختەکلیلی کوردی Kitn بۆ سیستەمی ویندۆز و سیستەمی ماک

بەو پەڕی خۆش حاڵییەوە دەمانەوێت پڕۆژەیەکی نوێیتان پێرابگەیەنین، کە ئەمڕۆ بەیەکەوە دەست دەکەین بە بەکارهێنانی تەختەکلیلی (کیبۆردی) کوردی Kitn لەسەر سیستەمی ویندۆز و ماک و لە هەرکوێیەکی ئەم سیستەمانە و لەهەر بەرنامەیەکدا بیت دەتوانیت بە بەکارهێنانی تەختەکلیلی Kitn بە کوردی بنوسیت و پیتە کوردیەکانی زمانە شیرینەکەمان لە سەر ناوی فۆڵدەر و فایل و لەسەر ئینتەرنێت و …هتد ببینیت و هەست بکەیت کە ئێمەش هەین و بوونمان هەیە!

تەختەکلیلی Kitn بۆ ویندۆز Windows

بەڵێ بەڕێزان ئەم تەختەکلیلە کوردییە لەسەر تەختەکلیلی عەرەبی ١٠١ بنچینە کراوە بەڵام بە بوونی پیتە کوردییەکانی (گ، ژ، چ، ڤ، ۆ، ڵ، ێ، ڕ)ـوە. واتە هەمان تەختەکلیلە عەرەبییەکەی ویندۆزە بەڵام پیتە کوردییەکانیان لە جێ دانراوە ئەمە لە هەمان کاتتدا عەرەبییەکانیش فەرامۆش نەکراون واتە بە بەکارهێنانی دووگمەی Shift دەتوانیت پیتە عەربییەکانیش بەکاربهێننیت بۆ نمونە لەم تەختەکلیلەدا فرمانی سەرەکی پیتی (ض) پیتی (چ)ـیی کوردییە بەڵام کە Shift دابگریت وپاشان ئەم دوگمەیە دابگریت ئەوا پیتی (ض) خۆی دەنوسرێتەوە. کەواتە باری ئاسییەکەی ئەم کیبۆردە کوردییە بەڵام لەدوای داگرتنی Shift کاری دووەمی دوگمەکان دەست پێدەکات و دەتوانیت بە پیتە عەرەبییەکان بنوسیت.

نمونەی وێنەیی تەختەکلیلەکە:

لەباری ئاساییدا وفرمانی یەکەمی دووگمەکان:
keyboard normal1
لە دوای داگرتنی دوگمەی shift وفرمانی دووەمی دوگمەکان:
keyboardShft2

چۆنییەتی دابەزاندن وئیشکردن لەسەر تەختەکلیلەکە:

بەڕێزان لەداوی داگرتنی تەختەکلیلەکە لەخوارەوە، فایلە زیپەکە لێک هەڵبوەشێنە وفۆڵدەرێکی تێدایە فایلی Setupی کیبۆردەکە لەم فۆڵدەرەیە دان و تەنها جوت کلیکێک لە فایلی Setupـەکە بکە وبۆ خۆی دادەبەزێت دوای تەواو بوون پەنجەرەیەک دێت دایبخەوە و ئێستا وەکوتەختەکلیلێکی ئاسایی لەلای خوارەوە لە تەنیش کاتژمێرەکە بیگۆر بۆ Arabic Kuwait  و کاتێکی خۆش لەگەڵتەختەکلیلی Kitn بەسەربەرە!

تێبینی: ئەم تەختەکلیلە پشتگیری لەم جۆرە وەشانانەی ویندۆز دەکات:
Windows 2000و Windows XPو Windows Server 2003و  Windows Vistaو Windows 7 و Windows 8 و Windows 8.1 و Windows 10

داگرتنی تەختەکلیلی Kitn:
download button

وشەی نهێنی فایلەکە www.kitn.net بەکاربهێنە.

تەختەکلیلی kitn بۆ سیستەمی ماک ئۆ ئێس macOS:

بەڕێزان ئەم تەختەکلیلەش هەروەکو ئەوەی ویندۆزەکە لەسەر تەختەکلیلی عەرەبی ١٠١ بنچینە کراوە بەڵام بە بوونی پیتە کوردییەکانی (گ، ژ،چ، ڤ، ۆ، ڵ، ێ، ڕ)ـوە. واتە هەمان تەختەکلیلە عەرەبییەکەی ماکە بەڵام پیتە کوردییەکانیان لە جێ دانراوە ئەمە لە هەمان کاتتدا عەرەبییەکانیش فەرامۆش نەکراون، واتە بە بەکارهێنانی دووگمەی Shift دەتوانیت پیتە عەربییەکانیش بەکاربهێننیت بۆ نمونە لەم تەختەکلیلەدا فرمانی سەرەکی پیتی (ض) پیتی (چ)ـیی کوردییە بەڵام کە Shift دابگریت و پاشان ئەم دوگمەیە دابگریت ئەوا پیتی (ض) خۆی دەنوسرێتەوە. کەواتە باری ئاسییەکەی ئەم تەختەکلیلە کوردییە بەڵام لەدوای داگرتنی Shift کاری دووەمی دوگمەکان دەست پێدەکات و دەتوانیت بە پیتە عەرەبییەکان بنوسیت.

نمونەی وێنەیی تەختەکلیلە:

لەباری ئاساییدا و فرمانی یەکەمی دووگمەکان:

لەدوای داگرتنی دوگمەی shift وفرمانی دووەمی دوگمەکان:

چۆنییەتی دابەزاندن و ئیشکردن لەسەر تەختەکلیلەکە:

سەرەتا فایلەکە لەخوارەوە دابگرە، پاشان فایلێکی DMG لەناو فایلە زیپەکەیە دەری بکە و جووت کرتەیەکی لێ بکە تا بەم شێوەیەی لە وێنەکەدایە دەبێتەوە:

وەکو لە وێنەکە دیارە ئەم فایلەی نوسراوە KitnFinal.bundle بیگرە و بیکێشە بە فۆڵدەرەکە واتە Dragی بکە و Dropی بکە بە فۆڵدەرەکە بۆ ئەوەی جێگیرببێت. ئێستا لە ڕێگەی لۆگۆی ئەپڵ بڕۆ بۆ System Preferences لەوێوە بڕۆ بۆ Keyboard لەوێ کلیکێک لە تابی Input sources بکە و پاشان ڕێگەی وێنۆچکەی + بۆ زیادکردنی تەختەکلیل کلیک بکە وەکو ئەم وێنەیەی خوارەوە بکە بۆ زیادکردنی تەختەکلیلی کەی ئای تی ئێن:

ئێستا دەبینت تەختەکلیلەکە زیاد دەبێت بۆ زمانەکانی تر کە لەسەرەوە لە تەنیش کاتژمێرەکە دەتوانیت دیاری بکەیت و دەست بکەی بەنوسین بە تەختەکلیلەکە. شێوەی دامەزراندنیتەختەکلیلەکە لە وەشانێکی ماکەوە بۆ وەشانێکی تر جیاوازە، تکایە وریابن.

تێبینی: ئەم تەختەکلیلە پشتگیری لە م جۆرە وەشانانەی ماک دەکات:
هەر لەوەشانی ماک ١٠.٢ـوەوە تا ماك ئۆ ئێس سیێرا کە دەکاتە (+10.13 macOS Siera).

داگرتنی تەختەکلیلی kitn بۆ ماک:
download button

بۆچوونەکان
  • فریاد

    قاموسێکی باشم ده‌ویت کوردی بۆ زمانه‌کانی تر هه‌یه‌………،….. زۆر سوپاستان ده‌که‌م گه‌ر دایبه‌زینن بۆم.

    • تۆری تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی

      ببورە کاک فریاد هەرچەندە ئەم بابەتە تایبەتە بە پڕۆژەی کیبۆردی کوردی Kitn بۆ سیستەمی ویندۆز ودەبێت سەرنجەکان تایبەتبن بەم بابەتە بەڵام چەند فەرهەنگێک هەن بۆ سیستەمی ویندۆز کە بریتین لە ڕۆژ و کەکۆن و ڤی بی سۆفت و ئەورۆ ..هتد. بۆ ئەندرۆیدیش فەرهەنگی ڕێباز هەیە وبۆ ئای ئۆ ئێسیش کوردکۆد کوردی بۆ ئینگلیزی هەیە و بۆ نۆکیا فەرهەنگی کارزان هەەیە.

  • hemin

    سلاو ئةو كيبؤردةمان داون لؤدكردووة بةلام لةكاتى دابةزاندتدا داواى باسؤرد دةكات

  • ڕێناس جاف

    هاوڕێیان: هیوامه‌ تا دێت نموونه‌تان له‌ ناو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاندا زۆرتر بێت و هه‌رده‌میش پێشه‌نگ بن بۆ پێشخستنی زمانه‌که‌تان و ته‌یارکردنی به‌ دوا ته‌کنۆلۆژیای سه‌رده‌م. ڕاژه‌ و خزمه‌ته‌که‌تان له‌ که‌س شاراوه‌ نییه‌ و کوردستان قه‌رزباری نه‌وه‌ی چاوکراوه‌ی سه‌رده‌مه‌. به‌ڵام هاوڕێیان چلۆن کیبۆردی ئای پاد ده‌کرێته‌ کوردی و چلۆن ده‌توانم ده‌ستی بخه‌م و دایبه‌زێنم ؟ گه‌ر وه‌ڵامم بده‌نه‌وه‌، مه‌منوونتان ده‌بم.

بۆچونی تۆ