ئای ئۆ ئێس
9, تهمموز 2017
گەشەپێدەرانی Prisma، ئەپڵیکەیشنێکی نوێیان ڕاگەیاند.
وەک دەزانین ئەپی “Prisma” کاری دەستکاریکردنی وێنەیە، لە کارێکی نوێیاندا ئەپڵیکەیشنێکی جیاواز لەلایەن گەشەپێدەرانی هەمان ئەپ لەڕۆژی هەینی واتە ٧ی تەمموز، ئەپڵیکەیشنی “Sticky AI” وەشێندرا. کە کاری ئەم ئەپڵیکەیشنە درووستکردنی ستیکەری سەرنجڕاکێش و تەنزئامێزە لەڕێگای گرتنی وێنەی سێلفی خۆتەوە کە دەتوانیت ئەو ستیکەرانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەک فەیسبووک ماسینجەر، سناپچات، واتس ئەپ و چەندین تۆڕی دیکەی نامەنێر (ماسینجەر). لە ئێستادا ئەپڵیکەیشنەکە تەنیا بەردەستە بۆ سیستەمی بەکاربەری iOS و لەداهاتوویەکی نزیکیش لە Play Store بەردەستدەبێت بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید.

بەستەری داگرتی ئەپڵیکەیشنەکە بۆ iOS
محمد سەردار
دەرچووی بەشی تەکنەلۆژیای زانیارییەکانم. هەوڵدەدەم لەڕێگای KITNەوە زانیاری درووست بەخوێنەران بدەم