بابەتی گرینگ
21, تهمموز 2017
سامسۆنگ بە دروشمی (شتی گەورەتر بکە) کۆنگرەیەک سازدەکات

ئەمشەو لە پەڕەی فەرمی سامسۆنگەوە لە فەیسبووک، دروشمی (شتی گەورەتر بکە) لە وێنەیەکدا بڵاوکرایەوە و تێیدا بانگەشەی کۆنگرەی ٨/Unpacked ۲۲ دەکرێت. ئەوەی لەو وێنەیەدا تێبینی دەکرێت دوو لای دیزاینی مۆبایلێک دەردەکەوێت و هەروەک پێشبینی و چاوەڕوانیەکان، ئەم مۆبایلە لە خێزانی گالەکس نۆت دەبێت.
ئێستا گەرمترین باسەکانی گالەکسی لە پێگەکان نەوەیەکی نوێی مۆبایلەکەیە بە ناوی نۆت ٨، بە پشتبەستن بە ساڵانی ڕابردوو ئەم بەروارە یاخوود نزیکتر لەم بەروارە، کاتی ڕاگەیاندنی نەوەکانی گالەکسی نۆت بووە و بۆ بەرواری ۲۲/٨ـیش مۆبایلێکی نوێی نۆت دێتە بەردیدەی هەواداران و ڕۆژنامەنوسان، لە ئێستاشدا هێندە نیە نوێترین جۆری گالەکسی نۆت گەشتووە بە بازاڕەکانی کۆریای باشوور کە نۆت ۷ـی سەلامەتە.
چاوەڕێی ئەم بەرهەمە نوێیەی سامسۆنگیت؟
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.