ئەپڵ
22, تهمموز 2017
ئەپڵ و ئێڵ جی ڕێکەوتنێک ئەنجام دەدەن سەبارەت بە ئایفۆنی ساڵی داهاتوو

هەرچەندە ئەپڵ هێشتا ئایفۆنەکانی ئەمساڵی ڕانەگەیاندووە بەڵام هەر لە ئێستاوە باس لە ئایفۆنەکانی ساڵی داهاتوو دەکرێت، بەپێی چەند سەرچاوەیەک ئەپڵ گەیشتووەتە ڕێکەوتن لەگەڵ ئێڵ جیدا بۆ ئەوەی ئێڵ جی پاتری بۆ ئایفۆنەکانی ساڵی داهاتوو بەرهەم بهێنێت.
پاترییەکان لەسەر شێوەی پیتی ئێڵ(L) دەبن تاوەکوو فراوانییەکی زۆریان هەبێت بە بێ ئەوەی ببنە هۆی گەورەبوونی قەبارەی مۆبایلەکە، بە پێی ڕاپۆرتەکان ئێڵ جی دەیان ملیۆن دۆلاری خەرج کردووە تاوەکوو بتوانێت لە سەرەتای ساڵی داهاتوو دەست بکات بە بەرهەمهێنان، سەرەڕای پاترییە نوێیەکە پێشبینی دەکرێت ئایفۆنەکانی ٢٠١٨ ڕوونمای نوێ و جیاواز لەخۆبگرن لە جۆری Oled و بە قەبارەی ٥.٢٨ ئینچ و ٦.٤٦ ئینچ.
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.