هەواڵ 14, ئاب 2017

ئۆپێرا کۆتایی بە وێبگەڕی Opera Max هێنا بەشێوەیەکی یەکجاری

بۆ بەکارهێنەرانی وێبگەڕی Opera Max کۆمپانیای ئۆپێرا لەسەر سیستەمی ئەندرۆید، کۆمپانیای ناوبراو ڕایگەیاند کە لە پێشکەش کردن و بەرەوپێشبردنی وێبگەڕەکەی دەوستێت کە ناوی Opera Max ـە، تایبەتمەندی گرنگی ئەم وێبگەڕە لە ئەندرۆیدا پاراستنی ڕێژەی بەکارهێنانی ئینتەرنێت بوو لە کاتی کارپێکردنی ڤیدیۆ و موزیک و ئینستگرام و تۆڕەکانی دیکە بەڕێژەی %50.

گەشەپێدەرانی ئەپڵیکەیشنەکە ڕایان گەیاندووە وێبگەڕەکەیان سڕیوەتەوە لە کۆگای گوگڵ پلەی و چیتر بەردەست نابێت بۆ نوێکردنەوە و دابەزاندن، هەروەها هۆکاری ڕاگرتنی ئەپڵیکەیشنەکەیان گەڕاندوەتەوە بۆ ئەوەی تاوەکوو بایەخ بە پڕۆژەکانی نوێکان و پڕۆژەکانی ئێستا و بەتایبەت وێبگەڕەکانی کۆمپانیاکە وەک Opera neon و وێبگەڕە سەرەکییەکان و باشترکردنی لایەنی پارێزگارییان.

تاگەکان ئۆپێرا opera opera_max
بۆچونی تۆ