ئای ئۆ ئێس
15, ئاب 2017
Spotify ڕایگەیاند 140 ملیۆن بەشداربوویان هەیە، لە ناویاندا 60 ملیۆنیان پارە دەدەن بە خزمەتگوزارییەکان

کۆمپانیای سپۆتیفای لە کۆتای مانگی پێشوودا ئاماری تۆڕەکەی ڕاگەیاند، کە بریتی بوو لە 60 ملیۆن بەشداربوو(ئەوانەی کە پارە دەدەن) وە هەروەها کۆی گشتی زیاتر لە 140 ملیۆن بەشداربووی هەیە.
ئەمەش بە سەرکەوتن دادەنرێت بۆ تۆڕەکە کە لە ماوەی چەند مانگێکدا 10 ملیۆن بەشداربووی نوێی لە دەوری خۆی کۆ کردوەتەوە، بەکارهێنەران دەتوانن تۆڕەکە بە کاربهێنن بە بێ پێدانی پارە بەڵام بوونی ڕیکلامی بەردەوام وای لە زۆرێک لە بەکارهێنەران کردووە ڕێژەی پارەی پێویست بدەن بۆ ئەوەی بێ ڕیکلام موزیکەکان کارپێ بکەن، بەشێکی دیکە لە سەرکەوتنەکان بەهۆی بەستنی گرێبەستە لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی گەورەی بواری موزیکدا کە وای کردووە بە کارهێنەران بیر لە پارەدان و بەشداریکردن بکەنەوە.
کۆمپانیاکە پلانی هەیە تاوەکوو کۆتایی ئەمساڵ خزمەتگوزاری باشتر دابین بکات بۆ بەکارهێنەرانی تۆڕەکەی و تاوەکوو بە داهاتی پێویست بگات و بەکاری بهێنێتەوە لە پڕۆژەی نوێیدا.
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.