ئەپڵ
12, ئهیلول 2017
نەوەی سێیەمی کاتژمێری Apple Watch و سیستەمی وەگەڕخەری watchOS 4 ڕاگەیەنران

ئەمڕۆ لە هۆڵی ستیڤ جۆبس لە کامپی نوێی ئەپڵ، کۆمپانیاکە نەوەی سێیەمی لە کاتژمێرەکەی ڕاگەیاند کە پشت گیری خوێندنەوەی سیم کارد دەکات و پڕۆسێسەرێکی دوانە ناوکی هەیە و وای فای بەڕێژەی لە سەدا 85 خێراترە لە نەوەی پێشووی، دەتوانیت بۆ لەمەودوا ئایفۆنەکەت بە جێبهێڵیت و بەردەوام بیت لە پەیوەندی و وەڵامدانەوەی نامەکان.
بە وەشانی نوێی watchOS 4 کاردەکات کە دەتوانێت ڕێژەی بەرز و نزمی لێدانت پێ بڵێت و بە ئاگانامە ئاگادارت دەکاتەوە لە هەر مەترسیەکی پێشوەختەی جەستەیی، لە بەرواری 19 ـی ئەم مانگە دەست دەکرێت بە ناردنی وەشانی نوێی و 2 مانگ دەست دەکرێت بە فرۆشتنی کاتژمێرەکە.
ڕەنگە فەرمییەکان

ڕەنگی قایشی نوێ کە دەتوانیت بە جیا بیکڕیت

وای فای لەسەدا 85 خێراتر کراوە

بە پڕۆ سێسەرێکی دووانە ناوک بەردەستە


نرخی 399$ بۆ ئەو جۆرەی سیم کارد دەخوێنێتەوە و 329 دۆلار بۆ جۆرەکەی دیکە کە سیم کارد ناخوێنێتەوە

سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.