ئەپ و نەرمەکاڵا

ئەپی Tether بۆ گۆڕینی ناو و وشەی نهێنی و بلۆککردنی ڕاوتەرەکانی جۆری TP-Link

پرسێکی تری بەکارهێنانی ئینتەرنێتە و زۆرێک لە خاوەنانی ڕاوتەرەکانی جۆری TP-Link دەیانەوێت ئامڕازێکیان بۆ ڕێبەرایەتی ئینتەرنێتەکەیان هەبێت. بێگوومان ئەوانەی خاوەن ئەم جۆرە ڕاوتەرەن بەبێ بوونی هیچ ئەپێک دەتوانن ناو و وشەی نهێنی ئینتەرنێتەکەیان بگۆڕن و بە چەند کردارێکیش ڕێگری لەو کەسانە بکەن کە نایانەوێت ئینتەرنێتەکەیان بەکاربێنن بە ڕێگەی بلۆککردن، بەڵام هەموو ئەمانە لە ڕێگەی لینکی بەڕێوەبەرایەتی ڕاوتەرەکە لە وێبدا دەکرێت.

ئامڕازی ئاسانتر بۆ ئەم کارە بوونی ئەپێکە، ئەپەکان لە ئێستادا دەتوانن جێی تۆڕەکانی وێب بە هۆی خێرایی و ئاسانکارییەکانەوە بگرنەوە. وا دیارە ڕاوتەری TP-Linkـیش لە مۆبایلەکاندا دەتوانێت ئاسانتر ئەم کارانە بکات کە ئەویش خاوەن ئامڕازێکی ئەپە کە ئەپی Tetherـە. ئەپەکە ئامڕازی فەرمی کۆمپانیای TP-Linkـە.

بە خێرایی و ئاسانی دەتوانیت هەموو ئەو کارانەی کە لەسەرەوە ئاماژەیان پێدرا بکەیت. سەرەتا پەیوەستی ئینتەرنێتەکەت بە، (ئەو ئینتەرنێتەی کە بە ڕاوتەری TP-Link کاردەکات) پاشان لە شوێنی سەرەکی ئەپەکە هەموو ئامڕازەکانی (بلۆککردن – گۆڕینی و ناو و وشەی نهێنی) بەکاربێنیت.

9 تشرینی یه‌كه‌م، 2017
ئاڤاتار
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.
498